شه‌کره‌ی جۆری1
شه‌کره‌ی جۆری 1 چییه
شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک نه‌خۆشییه‌کی خۆپارێزی بێ عیلاجی درێژخایه‌نه. ئه‌م نه‌خۆشییه زۆربه‌ی کات له ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ندا درووست ده‌بێ و زۆربه‌ی کات له ته‌مه‌نێکی که‌مدا ده‌ناسرێته‌وه و دیاری ده‌کرێ.
نیو: شه‌کره یان نه‌خۆشینی په‌یوه‌ندیدار به شه‌کره‌وه؟
نێوی فه‌رمی ته‌واوی شه‌کره، شه‌کره‌ی شیرینه. زۆربه‌ی کات چه‌مکی شه‌کره ده‌بیستن. چه‌مکی شه‌کره ده‌توانێ به ئاکامگه‌لی هه‌ڵه کۆتایی پێ بێت. بۆ وێنه ئه‌وه‌ی که که‌سێکه شه‌کره‌ی هه‌یه به هیچ جۆرێ نابێ سه‌کر بخوات. به‌م هۆیه‌وه پێمان باشتره نێوی بنێین دیابێت. جگه له شه‌کره‌ی جۆری1، شه‌کره‌ی جۆری 2 –یش بوونی هه‌یه.
چه‌ن که‌س تووشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌من؟
زۆرتر له 1.1 ملیۆن هۆله‌ندی گیرۆده‌ی شه‌کره‌ن. ده‌ورووبه‌ری 9 له سه‌دی بابه‌ته‌کان شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌من. تاکه‌کان زۆربه‌ی کات له ده‌ورانی منداڵی‌دا تووشی ئه‌م جۆره شه‌کره‌یه ده‌بن، به‌ڵام گه‌وره‌کانیش ده‌توانن موبته‌لای بن. زۆربه‌ی منداڵانی تووشبوو به شه‌کره، شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌میان هه‌یه، گه‌رچی شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م ئه‌مڕۆکه له‌نێو مندالانیشدا ده‌بینرێ. زۆربه‌ی گه‌وره‌ساڵان تووشبووی شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌من.
له شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌مدا چی ڕوو ده‌دات؟
کاتێ که‌ربۆهیدراتی تایبه‌ت (نشاسته و شه‌کر) ده‌خۆن، له‌ش ده‌یانگۆڕێ بۆ گۆلۆکۆز. گۆلۆکۆز ده‌چێته نێو خوێنه‌وه. له‌وێدا پێی ده‌ڵێین گۆلۆکۆزی خوێن. گۆلۆکۆز له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گاته خانه‌کانی له‌ش. که‌واته گۆلۆکۆز وزه‌ی له‌ش دابین ده‌کات. بۆ وێنه بۆهه‌ناسه دان، جووڵه و لێدانی دڵ پێویستی به‌مه‌یه.
خانه‌کان به یارمه‌تی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین، گۆلۆکۆزی خوێن وه‌رده‌گرن. ئه‌م هۆرمۆنه له شیلکدا درووست ده‌بێ. به شێوه‌ی گشتی، له‌ش دڵنیا ده‌بێته‌وه که ئه‌نسۆلینی پێویستی هه‌یه بۆ گه‌یاندنی گۆلۆکۆز له خوێنه‌وه به خانه‌کان. ئه‌نسۆلین له‌ڕاستیدا وه‌کوو کلیلێک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا: ده‌رکه‌کانی خانه‌کانی له‌ش ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆلۆکۆز بچێته نێو خوێنه‌وه.
شه‌کره‌ی جۆری 1 کاتێ ڕوو ده‌دات که شیلک چیدیکه ئه‌نسۆلین درووست ناکات. خانه‌کانی شیلک که ئه‌نسۆلین درووست ده‌که‌ن له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری له‌شه‌وه له‌ناو ده‌چن. که پێی ده‌وترێ کاردانه‌وه‌ی خۆپارێزی. که‌واته شه‌کره‌ی جۆری 1 نه‌خۆشییه‌کی خۆپارێزیشی پێ ده‌ڵێن. له که‌سانی توشبوو به شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌مدا، گۆلۆکۆز ناتوانێ بچێته نێو خانه‌کانه‌وه و له خوێندا ده‌مێنێته‌وه. که‌واته ئاستی گۆلۆکۆز له خوێندا زۆر له سه‌رێیه.
گۆلۆکۆزی خوێن به چ واتایه‌که؟
ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن پێوه‌رێکه بۆ پێوانه کردنی ڕێژه‌ی گۆلۆکۆزی تێکه‌ڵ بوو له خوێندا. کۆنترۆڵ کردنی ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن له‌لایه‌ن هۆرمۆنه‌کانی ئه‌نسۆلین و گلۆکاگۆنه‌وه ڕێکوپێک ده‌کرێ. ئه‌نسۆلین گه‌ره‌نتی وه‌رگرتنی گۆلۆکۆز له‌لایه‌ن خانه‌کانه‌وه ده‌کا. ئه‌م پڕۆسه‌یه ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن له ڕێژه‌ی گونجاو‌دا ده‌هێڵێته‌وه. له که‌سانی له‌شساقدا، له دۆخی ئاسایی‌دا، ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن له‌نێوان 4 تا 8 بگۆڕه.
له شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌مدا، له‌وێوه که ئه‌نسۆلین بوونی نییه بۆ ئه‌وه‌ی گۆلۆکۆز بگاته نێو خانه‌کانه‌وه، ڕاده‌گه‌لی زۆری سه‌رووی 8 زۆر ده‌بێ. پاشان خانه‌کان دیسانه‌وه ده‌توانن گۆلۆکۆز وه‌رگرن. که‌واته، ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی. به‌ڵام که‌سانی توشبوو به شه‌کره‌ی جۆری1 به که‌می ده‌توانن هه‌میشه ڕێژه‌ی گۆلۆکۆزی خوێنی خۆیان له ئاستی سروشتی‌دا بهێڵنه‌وه. به‌م هۆیه‌وه که ڕێک خستنی ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین ڕێک له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی که‌سه‌که ده‌یخوات ئه‌سته‌مه. هۆکارگه‌لێکی دیکه وه‌کوو نه‌خۆشی، ترس، وه‌رزش و کحولیش له‌سه‌ر ڕێژه‌ی گۆلۆکۆزی خویندا کاریگه‌ره.
چ کاتێ تووشی شه‌کره بوون؟
گه‌ر ڕێژه‌ی گۆلۆکۆزی خوێن دیاری بکرێ، که‌سه‌که تووشبووی شه‌کره‌یه:
- 7 یان سه‌رتر له دۆخی هۆشیاریدا (له 8 کاژێر پێشتره‌وه هیچ شتێک نه‌خورابێت و نه‌خورابێته‌وه).
- 1.11یان سه‌رتر ده‌ورووبه‌ری 2 کاژێر پاش خوان.
قۆناغی سه‌ره‌تایی شه‌کره کاتێ باس ده‌کرێ که ڕێژه‌ی خوێن:
- نێوان 1. 6 و 7 کاتێ که ئاگادارن.
- نێوان 8. 7 و 0. 11 ده‌ورووبه‌ری 2 کاژێر پاش خواردن.
ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن ئاساییه گه‌ر:
- به دڵی خالی 6.0 mmol/l یان که‌متره.
- 2 کاژێر پاس خوان که‌متر له 7.8 mmol/l بێ.
هۆکاری شه‌کره‌ی جۆری 1 چییه؟
هێشتا گومانی زۆر سه‌باره‌ت به هۆکاری شه‌کره‌ی جۆری 1 بوونی هه‌یه. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ڕه‌گه‌زی تایبه‌ت ڕۆڵی هه‌یه، به‌ڵام هۆکاره ناوچه‌یی و خۆراکییه‌کانیش ڕۆڵیان هه‌یه. هه‌روه‌ها نیشانه‌گه‌لێ بوونیان هه‌یه که نیشانی ده‌ده‌ن منداڵانێ که به شیری دایک په‌روه‌رده بووبن له داهاتوودا که‌متر مه‌ترسیی ڕووبه‌ڕووی شه‌کره‌یان له سه‌ره.
کاریگه‌رییه‌کانی شه‌کره له‌سه‌ر ته‌ندرووستی
نیشانه هایپێر-ه‌کان (ئاستی شه‌کری خوێنی زۆر)
توشبووانی شه‌کری جۆری1 له‌وانه‌یه ئاستی گۆلۆکۆزی خوێنیان زۆر له‌سه‌ره‌وه بێ. به‌م دۆخه هیپێرگلیسمی یان به کورتی «هایپێر» ده‌ڵێن. هایپێر ده‌بێته هۆی ئاسه‌وارگه‌لی خێرای وه‌کوو ماندوویه‌تی و بێ‌حاڵی، به‌دخوویی له‌ناکاو، تونێتی، له‌ده‌س دانی ئه‌شتییا یان برسێتی، فره‌پاتی مێزکردن، به لێڵی دیتن، دڵ هه‌ڵشێوان و ڕشاندنه‌وه. گه‌ر هایپێر چاره‌سه‌ر بکرێت، نیشانه‌کان به زوویی لاده‌چن. ئاستی به‌رزی گۆلۆکۆزی خوێن زۆربه‌ی کات زیان ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ماره‌کانی خوێن. به‌م هۆیه‌وه‌یه که توشبووانی شه‌کره زۆرتر مه‌ترسی توشبوونی نه‌خۆشینه‌کانی دڵیان له‌سه‌ره. لێکه‌وته‌کانی تر که ده‌توانێ درووست ببێ زیانی درێژخایه‌نی گورچیله، پێی شه‌کره‌یی و کێشه له دیتن دایه.
نیشانه‌کانی هیپوو (گۆلۆکۆزی خوێنی ئاست نزم)
گه‌ر ئاستی گۆلۆکۆزی خوێنتان که‌متر بێت له 3،5 ،تووشی هیپوپوستی بوون. نیشانه‌کان بریتین له به‌دخوویی لاواز (دیسفوری)، له‌رزین، ئاره‌قه کردن، لێدانی دڵ، باوێشک دان و هه‌ڵچوون و داچوونی خولق و خوویی. گه‌ر ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن به‌ڕاستی زۆر بێته خواره‌وه، که‌سه‌که ده‌بوورێته‌وه و له‌سه‌ر خۆ ده‌چێ. له خراپترین حاڵه‌تدا، ئه‌مه ده‌توانێ ببێته هۆی زیانی هه‌تاهه‌تایی مێشک یان مردن. ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خانه‌کانی مێشکیش تووشی که‌می گۆلۆکۆزن و «داده‌به‌زن». که‌واته پێویسته خێرا پاش که‌م خوێنی خوارده‌مه‌نییه‌کی شیرین بخۆن یان بخۆنه‌وه.
چۆن هیپوور دیاری ده‌که‌ن؟
ده‌توانن هیپوور له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بابه‌تابه‌ی خواره‌وه بناسنه‌وه:
- له‌رزین
- ئاره‌قه کردن
- ڵێدانی دڵ
- باوێشک
- به‌دخوو بن
- بێهۆشی (له بابه‌تگه‌لی تونددا)
ئایا شه‌کره‌تان نییه، به‌ڵام وا بیر ده‌که‌نه‌وه که زۆربه‌ی کات به‌ده‌س هیپووگلیسمییه‌وه ئازار ده‌چێژن؟ پاشان پێشنیارمان ئه‌وه‌یه بۆتان که بچن بۆ لای پزیشکه‌که‌تان.
نیشانه درێژخایه‌نه‌کانی ته‌ندرووستی
له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا، هیرگلیسمی (بۆ وێنه ئاستی گۆلۆکۆزی خوێنی زۆر به‌رز) ده‌توانێ ببێته هۆی زیانگه‌لی قه‌ره‌بونه‌کراو بۆ چاوه‌کان، گورچیله‌کان و ده‌ماره‌کان، به مه‌ترسیگه‌لی کوێری، ناته‌وانی گورچیله‌کان، ناته‌وانی سێکسی و قرتانی پێ ( به‌هۆی شه‌کره‌ی له کۆنتڕۆل به‌ده‌ره‌وه). پێ). جگه له‌مه‌ش، مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ له تووشبووانی شه‌کره‌دا زۆر ده‌چێته سه‌ره‌وه. ئه‌م ئاسه‌وارانه به‌هۆی زیانی پێکهاته‌یی سه‌رچاوه‌گرتوو له بوونی درێژخایه‌ن له‌به‌رانبه‌ر گۆلۆکۆز دایه.
پێشنیارگه‌لی خۆراکی
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ له خوارده‌مه‌نییه‌کان ده‌توانن ده‌سپێکی جۆری یه‌که‌م وه‌دوا بخه‌ن یان ڕێگری لێ بکه‌ن، بوونی نییه. به‌م حاڵه‌شه‌وه، که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسیگه‌لێ وه‌کوو مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ به رێژیمێکی خواردنی ته‌ندرووست ڕێتیچووه.
ده‌رمان و خواردن
که‌سانی توشبوو به شه‌کره‌ی جۆری 1 له‌ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌وه ئه‌نسۆلین وه‌رده‌گرن یان له باده‌مێنی ئه‌نسۆلین که‌ڵک وه‌ورده‌گرن که ئیزنیان پێ ده‌دا تا ئه‌نسۆلین به‌پێی ژه‌می خواردنی سه‌رف کراو ئازاد بکات (بولووس). له‌ڕێگه‌ی گۆلۆکۆز میتره‌وه ده‌توانن ئاستی گۆلۆکۆزی خوێنتان ئه‌نازه بگرن. ئه‌وان ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی که‌ربۆهیدراتدا (نشاسته و شه‌کر) له هه‌ر ژه‌مه خواردنێکدا ڕێک ده‌که‌ن. گه‌ر ئه‌نسۆلین هه‌موو ڕۆژێ به ڕێژه‌ی یه‌کسان سه‌رف بکرێت، سه‌رف کردنی که‌ربۆهیدراتیش ده‌بێ ته‌قریبه‌ن له کاته‌کانی هه‌ر ڕۆژێکدا یه‌کسان بێت. پلانه ڕێکوپێکه‌کانی ئه‌نسۆلین، جۆراوجۆرێتی زیاتر له رێژه‌ی که‌ربۆهیدراتی خواردنی له هه‌ر ژه‌مه خواردنێکدا درووست ده‌کات.
خواردن له شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌مدا
خۆراک له‌سه‌ر ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن کاریگه‌ره. و ئه‌وه‌ی هه‌ر تاکێک ده‌یخوات له‌سه‌ر ته‌ندرووستی کاریگه‌ره، بۆ وێنه له‌سه‌ر ته‌ندرووستی دڵی ئه‌و که‌سه. بۆ توشبووانی شه‌کره‌ی جۆری1، وه‌کوو هه‌مووان، خۆراکی ته‌ندرووست پێویسته.
پێشنیاره خۆراکییه‌کان بۆ که‌سانی موبته‌لای شه‌کره‌ی جۆری1 زۆربه‌ی کات به ئامانجی کۆنترۆڵ کردنی ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن و ئاگاداری باش له دڵ و ده‌ماره خوێنییه‌کان و له کۆتاییشدا مه‌ترسی لێکه‌وته‌کانه. پسپۆڕێکی خۆراک که‌سێکی باشه تا له‌م بواره‌دا یارمه‌تیده‌ر بێت.