شه‌کره‌ی جۆری2
شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م چییه؟
شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م نه‌خۆشییه‌کی په‌یوه‌سته به کارکردی له‌شه‌وه. ئه‌مانه نه‌خۆشینگه‌لێکن که ده‌بنه هۆی کێشه له مێتابۆلیسمی له‌شدا. که‌سانی توشبوو به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م ئه‌نسۆلینی پێویست درووست ناکه‌ن و/یان ئه‌نسۆلینی درووستبوو کاریگه‌ری ته‌واوی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستیاری که‌متریان به ئه‌نسۆلین هه‌یه. ئه‌نسۆلین هۆرمۆنێکه که ڕۆڵێکی گرینگی هه‌یه له کۆنترۆڵ کردنی ئاستی گۆلۆکۆزی خوێندا. ده‌سته‌وشه‌یه‌کی دیکه بۆ گۆلۆکۆزی خوێن، شه‌کری خوێنه.
ئه‌نسۆلین بۆ چوونی گۆلۆکۆز بۆ نیو ده‌ماره‌کان پێویسته. له کاسانی توشبوو به شه‌کره‌دا ، گۆ‌لۆکۆزێکی که‌متر ده‌توانێ بچێته نێو ده‌ماره‌کانه‌وه و ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له‌نێو خوێندا ده‌مێنێته‌وه. که‌واته ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن زۆر له سه‌رێیه. گورچیله‌کان به‌شێ له گۆلۆکۆز له ڕێگه‌ی مێزکردنه‌وه له‌ده‌س ده‌ده‌ن.
نێو لێنان: شه‌کره، نه‌خۆشی شه‌کره یان شه‌کره‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا؟
نێوی فه‌رمی ته‌واوی شه‌کره، شه‌کره‌ی شیرینه. زۆربه‌ی کات چه‌مکی شه‌کره ده‌بیستن. چه‌مکی شه‌کره ده‌توانێ ببێته هۆی چه‌وت تێگه‌یشتن. وه‌کوو ئه‌وه‌ی که که‌سێکه نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌یه به هێچ جۆرێ نابێ شه‌کر بخوات.
شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م هه‌ندێ کات وه‌کوو شه‌کره‌ی په‌یوه‌ست به ته‌مه‌نه‌وه ناوی لێ ده‌برێ. به‌ڵام گه‌نجانیش ده‌توانن تووشی ئه‌م جۆره شه‌کره‌یه ببن. که‌واته ده‌سته‌واژه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ته‌مه‌نه‌وه دروست نییه.
جگه له شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م، شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌م –یش بوونی هه‌یه. و هه‌ندێ له شه‌کره‌کان هاوشێوه‌ی شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌من، به‌ڵام پێویستییان به ده‌رمان نییه.
چه‌ن که‌س موبته‌لای شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌من؟
له ساڵی 2019دا، زیاتر له 1.1 ملوێن که‌س له هۆله‌نددا موبته‌لای شه‌کره بوون. ته‌قریبه‌ن له ته‌واوی چینه‌کانی ته‌مه‌ندا، شه‌کره له پیاواندا که‌مێ زیاتر ڕو ده‌دا تاوکوو له ژناندا. ده‌ورووبه‌ری 90 له سه‌دی توشبووانی شه‌کره، موبته‌لای شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌من. ژماره‌ی توشبووانی شه‌کره به شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌ره‌و زیادکردن ده‌چی. هه‌روه‌ها که‌سانێ هه‌ن که تووشی شه‌کره بوون به‌ڵام هێشتا ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نین. دیار نییه ئه‌م گرووپه چه‌نده گه‌وره‌یه. ئه‌مه کێشه درووستکه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر دره‌نگ هه‌وڵ ده‌ده‌ن. و له‌وانه‌یه ئاسه‌وارگه‌لێ درووست ببێ که به ده‌رمان کردن له کاتی پێویستدا به‌رگرییان لێ بکرێ.
له شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌مدا چی ڕوو ده‌دات؟
کاتێ نشاسته و شه‌کر به‌کار دێنن، له‌ش ده‌یانگۆڕێ بۆ گۆلۆکۆز. گۆلۆکۆز له خوێندا ته‌واو ده‌بێ. له‌وێدا پێی ده‌ڵێین گۆلۆکۆزی خوێن یان شه‌کری خوێن. گۆلۆکۆز له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه ده‌گاته ده‌ماره‌کانی له‌ش. ئه‌مه وزه‌تان پێ ده‌دا که بۆ هه‌ناسه دان، جووڵه و لێدانی دڵی ئێوه پێویسته.
ده‌ماره‌کان به یارمه‌تی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین گۆلۆکۆزی خوێن وه‌رده‌گرن. شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ستیاری ده‌ماره‌کانی له‌ش به ئه‌نسۆلینه‌وه درووست ده‌بێ. ئه‌مه پێی ده‌ڵێن به‌رگری له به‌رانبه‌ر ئه‌نسۆلیندا. به‌رگری له به‌رانبه‌ر ئه‌نسۆلیندا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ماره‌کانتان گۆلۆکۆزی که‌متر وه‌ربگرن. له خاڵێکی تایبه‌تدا، له‌شی ئێوه ئه‌نسۆلینی که‌متر درووست ده‌کات و که‌واته ده‌ماره‌کان شه‌کری که‌متر وه‌رده‌گرن.
کاریگه‌رییه‌کانی ته‌ندرووستی
نیشانه‌کانی شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م
شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م ئاسه‌وارگه‌لی جۆراوجۆری وه‌کوو ماندوویه‌تی، تینوویه‌تی، وشکی ده‌م، ئه‌و زامانه‌ی دێر چاک ده‌بنه‌وه، هه‌ناسه ته‌نگی، فره‌پاتی مێز کردن و ئه‌و چڵکانه‌ی که زۆربه‌ی کات سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ( وه‌کوو سیستیت) درووست ده‌کات. گه‌ر شه‌کره جاره‌سه‌ر بکرێت، زۆربه‌ی کات ئاسه‌واره‌کان به‌زوویی چاک ده‌بنه‌وه.
له سه‌ره‌تادا، که‌سانی توشبوو به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م زۆربه‌ی کات نیشانه‌ی که‌میان هه‌یه یان هیج نیشانه‌یه‌کیان نییه. که‌واته له‌وانه‌یه ساڵگه‌لێ پیش له په‌ی بردن به‌م نه‌خۆشینه، تووشی بووبن. گه‌ر ئاستی گۆلۆکۆزی خوێن بۆ ماوه‌یه‌ک له سه‌رێ بمێنێته‌وه، ده‌ماره‌کانی خوێن و ده‌ماره‌کان زیان ده‌بینن. که‌واته توشبووانی شه‌کره زۆرتر تووشی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان ده‌بن. ئاسه‌واره‌کانی دیکه که ئه‌گه‌ری هه‌یه درووست ببن زیانی درێژخایه‌نی گورچیله، پێی شه‌کره‌یی و کێشه‌یه له دیتندا.
هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان
مه‌ترسیی توشبوون به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م په‌یوه‌ندی به هۆکارگه‌لی جیاوازه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه زیاتره:
- له ده‌ورانی پیریدا
- له کاتی کێشی زیاده‌دا. چه‌وری ده‌ور زگ به‌تایبه‌ت مه‌ترسیی توشبوون به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م ده‌باته سه‌ره‌وه. زیاتر له 80 له سه‌دی توشبووانی شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م کێشی زیاده‌یان هه‌یه.
- کاتێ که مرۆڤ که‌م جووڵه بێت.
- گه‌ر که‌سێ خاوه‌نی ئه‌ندامی خێزانی وه‌کوو دایک و باوک، برا یان خوشکی تووشبوو به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م بێت.
- گه‌ر که‌سێ له ڕابردوودا تووشی شه‌کره‌ی دووگیانی بووبێ یان گه‌ر دایکی شه‌کره‌ی دووگیانی بووبێ.
- شه‌کره‌ی جۆری دوهه‌م زیاتر له‌نێو هۆله‌ندییه ئاسیاییه‌کان، ئه‌فریقایی، ئه‌مریکای لاتین، هێندووستانی-سورینامی، تورک و مه‌راکێشییه‌داندس ڕوو ده‌دات.
- در افراد با وضعیت اقتصادی-اجتماعی پایین
- بۆ په‌ستانی خوێنی به‌رز
• بۆ کێشه‌کانی مێتابۆلیسمی چه‌وری
- بۆ ترس و بێ خه‌وی
گه‌ر جگه‌ره ده‌کێشن
خۆراک له شه‌لره‌ی جۆری دووهه‌مدا
له‌ڕێگه‌ی خۆراکی ته‌ندرووسته‌وه، که‌سه‌کان ده‌توانن مه‌ترسیی توشبوون به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م که‌م بکه‌نه‌وه. پێش له هه‌موو شتێک به گه‌یشتن یان ڕاگرتنی کێشی ته‌ندرووستتر. هه‌ندێ له خۆراکه‌کانیش مه‌ترسیی توشبوون به شه‌کره‌ی جۆری دوهه‌م که‌م یان زۆر ده‌که‌ن.
ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی له خواره‌وه ناویان لێ براوه مه‌ترسیی توشبوون به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م زیاد ده‌که‌ن:
- خواردنه‌وه شه‌کرییه‌کان وه‌کوو ساردی، ئاومێوه و خواردنه‌وه شیره‌مه‌نییه شیرینه‌کان ( 330 میمی لیتر له ڕۆژدا)
- گۆشتی سوور (له 100 گره‌م گۆشتی سووری به‌رهه‌م نه‌هێنراو له رۆژدا)
- گۆشتی به‌رهه‌م هێنراو (له 50 گره‌م گۆشتی به‌رهه‌م هێنراو، وه‌کوو به‌رهه‌مه گۆشتییه‌کان)
- هێلکه (7 یان زیاتر له حه‌وته‌دا) و خواردن و به‌کارهێنانی کۆلێسترۆڵی زۆر (400 میلی گره‌م له ڕۆژدا)
خوارده‌مه‌نییه‌کانی خواره‌وه مه‌ترسیی توشبوون به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م که‌م ده‌که‌نه‌وه:
- دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو
- ڕیشاڵه‌کان
•سه‌وزه‌واتی خاوه‌ن گه‌ڵای سه‌وز
• مێوه
• قاوه‌ی پاڵێوراو
• چای ڕه‌ش و سه‌وز
- ماست
خوارده‌مه‌نییه‌کانی خواره‌وه مه‌ترسیی توشبوون به شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م زۆر و که‌م ده‌که‌ن:
• کحول. به‌کارهێنانی ڕێژه‌ی که‌می کحول مه‌ترسیی که‌متری هه‌یه، له کاتێکدا که خواردنه‌وه‌ی که‌می ئابجۆ له پیاواندا و خواردنه‌وه‌ی کحول له ژانادا مه‌ترسی زیاتری هه‌یه.
پێشنیارگه‌لی خۆراکی بۆ به‌رگریکردن له شه‌کره‌ی جۆه‌ی دووهه‌م
که‌سانێ که توشبووی شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م نین، له کاتی ڕاگرتن یان که‌م بوونه‌وه‌ی کێشیاندا، مه‌ترسیی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه که‌م ده‌که‌نه‌وه. که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌ن کیلۆیه‌ک له سه‌ره‌تاوه کاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌یه. پێشنیارگه‌لێ بۆ به‌رگری کردن له شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م:
- خواردنه‌وه شیرینه‌کان وه‌کوو ساردی و ئاومیوه‌کان تا ده‌توانن که‌متر بخۆنه‌وه.
- گۆشتی سوور و گۆشته به‌رهه‌م هێنراوه‌کان وه‌کوو گۆشتی خۆراک فرۆشییه‌کان که‌متر به‌کار بێنن .
• ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌می سۆسدار بخۆن.
• ماست بخۆن.
• مێوه و سه‌وزه‌واتی پێویست بخۆن.
ده‌رمان
زۆربه‌ی کات بۆ ده‌رمان کردن پێوێستمان به ده‌واوده‌رمانیش ده‌بێ. بۆ وێنه، ئه‌نسۆلین یان مێتفۆرمین ده‌رمان و رێژیمی خۆراکی پێکه‌وه هاوئاهه‌نگ ده‌بن. شێوازی ده‌رمان کردنی شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌م بۆ هه‌ر توشبوویه‌ک جیاوازه. که‌واته پزیشک و پسپۆڕی خۆراک هوموو کاتێ له پێشه‌وه‌ن. ئه‌وان پێشنیاره‌کان له‌گه‌ڵ دۆخی تایبه‌تدا هاواهه‌نگ ده‌که‌ن.
ته‌واوکه‌ره خۆراکییه‌کان
هه‌ندێ کات ده‌یخوێننه‌وه که ئه‌و ته‌واوکه‌رانه‌ی که ڤیتامین D، ڤیتامین C، ئاسن، کرۆم، مس، ڕۆح، مه‌نیه‌زیۆم، زه‌نجه‌فێڵ، سیر یان دارچینیان تێدایه بۆ توشبووانی شه‌کره باش و گونجاون. به‌ڵام هێشتا گومانی زۆر له‌م بابه‌ته‌دا بونی هه‌یه. گه‌ر ناته‌واوییه‌ک نه‌سه‌لمێندرابێت یان گه‌ر مه‌ترسییه‌کانی زیادیان کردبێت، خواردنی ته‌واوکه‌ره‌کان پێشنیار ناکرێ. ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به ئه‌و ته‌واوکه‌رانه‌ی که زه‌نجه‌فێڵ، سیر و دارچینیان تێدایه درووسته.