نه‌خۆشینه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان
نه‌خۆشینه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان چییه؟
نه‌خۆشینه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان چه‌مکێکی گشتییه بۆ نه‌خۆشینه جیاوازه‌کانی دل یان ده‌ماره‌کانی خوێن. نه‌خۆشینه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان هۆکاری سه‌ره‌کی مردنن له هۆله‌نددا.
هۆکاری نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان
زۆربه‌ی کات هۆکاری ته‌نگی ده‌ماره‌کان کێشه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانه. گرژبوون و هاتنه‌وه یه‌کی ده‌ماره‌کان ده‌کرێ له ته‌مه‌نی بچووکییه‌وه ده‌ست پێ بکات. که‌واته، له‌وانه‌یه سالگه‌لێکی زۆر بخایه‌نێ تا کێشه دل و ده‌مارییه‌کان ده‌ست پێ بکات. له ئاکامی گیران و وێکهاتنی خوێنبه‌ره‌کانه‌وه (ئاترواسکلرووز)، ده‌ماره‌کانی خوێن، بۆ وێنه، له پێ یان پێکانی ئێوه‌دا ده‌توانن پته‌وتر ببنه‌وه. له ئاکامدا، خوێن ناتوانێ به‌ڕداه‌ی پێویست بگاته ده‌ماره‌کانی خوێن و هاتوچۆ بکات. له ئاکامدا، له‌وانه‌یه گه‌یاندنی هه‌وا به به‌شه‌کان و ماسۆڵکه‌کان ناته‌واو بێت.
چه‌ن که‌س تووشی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانن؟
باوترینی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان نه‌خۆشی ده‌ماری کۆرۆنێری دڵ و جه‌ڵته‌یه. له ساڵی 2016دا، ده‌ورووبه‌ری 739800 موبته‌لای نه‌خۆشی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ و 451900 که‌س تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوون.
کاریگه‌رییه‌کانی ته‌ندرووستی
مردن
پاش شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان گرینگ‌ترین هۆکاری مردنه له هۆله‌نددا. نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان به‌رپرسی ته‌قریبه‌ن 30 له سه‌دی ته‌واوی مردنه‌کانه له هۆله‌نددا. ئه‌مه په‌یوه‌ندیداره به ده‌ورووبه‌ری 40000 مردن له ساڵدا که ته‌قریبه‌ن به‌شێوه‌ی یه‌کسان له‌نێوان ژنان و پیاواندا دابه‌ش ده‌بێ. زیاتر له 80 له سه‌دی مردنی سه‌رچاوه‌گرتوو له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه به که‌سانی ژوور 65 ساڵه‌وه.
له ده‌یه‌ی 1970وه، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانه‌وه گیانی خۆیان له‌ده‌س ده‌ده‌ن، که‌م بووه‌ته‌وه. ئه‌مه به ئه‌گه‌ری زۆر به‌هۆی که‌م بونه‌وه‌ی ژماره‌ی جگه‌ره کێشان، لابردنی چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌کان له خۆراکه‌کان له ده‌یه‌ی 1990دا و زۆرتر سه‌رنج دانی خه‌ڵک بۆ شێوازی ژیانی ته‌ندرووسته. په‌ره‌گرتنی ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان وه‌کوو ده‌رمانه‌کانی که‌م که‌ره‌وه‌ی کۆلێسترۆڵ و په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌ها شێوازگه‌لی ده‌رمانی باشتر وه‌کوو ئانژیوپلاستی پاش جه‌ڵته دڵ له‌م بابه‌ته‌دا ڕۆڵیان هه‌یه.
هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان
توێژینه‌ووه‌کان له پێوانه‌ی گه‌وره و ماوه‌داردا هۆکارگه‌لی مه‌ترسیداری خواره‌وه بۆ نه‌خۆشینه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان نیشان ده‌دا:
- شتگه‌لێ به کۆلێسترۆڵی لێکدراوه‌وه و/ یان چه‌وری خوێنی زۆر و نه‌خوازراو. ئه‌مه گرینگ‌ترین هۆکاری مه‌ترسیداری په‌یوه‌ندیداره به رێژیمی خواردنییه‌وه. رێژه‌ی LDL به کۆلێسترۆڵی HDL و تری گلیسیرید (ماده‌یه‌کی چه‌وری تایبه‌ت) له خوێندا خاوه‌ن گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌ته. ئه‌مه به‌تایبه‌ت هۆکاریکی مه‌ترسیداره بۆ کۆرۆنێری دڵ. سه‌باره‌ت به کۆلێستڕۆڵ زیاتر بخوێننه‌وه.
- شه‌کره. کاتێ ئاستی شه‌کری خوێن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له سه‌ره‌وه بێ، ده‌ماره‌کانی خوێن زیانیان پێ ده‌گا. به هۆی ئه‌م هۆکاره‌وه‌یه که توشبووانی شه‌کره زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان ده‌بن.
- چوونه سه‌ری په‌ستانی خوێن. خوێن ڕێژی مه‌غزی به ڕوونی له‌گه‌ڵ په‌ستانی خوێنی زۆردا په‌یوه‌ندیداره.
- چوونه‌سه‌ری مه‌یلی دۆڵه‌مه بوونی خوێن. دۆڵه‌مه‌کان ده‌توانن هاتوچووی خوێن له‌نێو ده‌ماره‌کاندا که‌م بکه‌نه‌وه یان به‌رگری لێ بکه‌ن.
- کیشی زیاده. به‌تایبه‌ت چه‌وری زگ مه‌ترسیی زیاتری هه‌یه.
- وه‌رزش کردنی که‌م، سگارکێشان و دڵه‌خورپێ.
- خۆراک (وه‌کوو: ڕۆڵی خۆراکی سه‌ردانکه‌ر)
هۆکاره بنچینه‌ییه‌کانیش له درووست کردنی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کاندا ڕۆڵیان هه‌یه. به‌هره‌یی بۆماوه‌یی ده‌توانێ مه‌ترسی تا ده‌ورووبه‌ری 60 له سه‌د زیاد بکات. بۆ وێنه، له هۆله‌نددا، له هه‌ر 300 که‌س، 1 که‌س به‌هره‌ی زۆربوونی ئاستی کۆلێسترۆڵی LDL-ی هه‌یه له خوێندا که مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشینه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان ده‌باته سه‌ره‌وه. له هه‌ر پێنج نه‌خۆشی دڵ، یه‌ک که‌س خاوه‌ن دۆخی بنچینه‌ییه له ناوه‌ڕۆکی چه‌وری له ڕاده به‌ده‌ر له خوێندا. له‌وانه‌یه که‌موکورتییه‌کانی دیکه‌ی بنچینه‌ییش ڕۆڵیان ببێ، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوی دیار نییه و سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ری. زۆربه‌ی کات نه‌خۆشییه‌کانی دل و ده‌ماره‌کان تێکه‌ڵه‌یه‌ک له هۆکاره‌کان ده‌گرێته‌وه.
ڕۆڵی رێژیمی خۆراکی له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کاندا
له‌ڕێگه‌ی خۆراکی ته‌ندرووسته‌وه، تاکه‌کان ده‌توانن مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان که‌م بکه‌نه‌وه. ئه‌نجومه‌نی ته‌ندرووستی کاریگه‌ری خۆراک و ماده خۆراکییه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه به‌راورد کردووه. ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که خواردنی هه‌ندێ له خۆراک یان ماده خۆراکییه‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی که‌متری نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کاندا. خواردنه‌کان یان ماده خۆراکییه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی زیاتری نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه.
خواردن یان ماده‌ی خۆراکی | مه‌ترسیی توشبوون زیاد ده‌کات |
ترشه چه‌وره زیانبه‌خشه‌کان | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
گۆشتی سوور | جه‌ڵته‌ی مێشک |
گۆشتی به‌رهه‌م هێنراو له به‌رهه‌مه گۆشتییه‌کان | جه‌ڵته‌ی مێشک |
مه‌ترسیی توشبوون که‌م ده‌کاته‌وه | |
جێ گۆڕکێی ترشه چه‌وره گیراوه تێره‌کان له‌گه‌ڵ ترشه چه‌وره ناتێره چه‌ن لایه‌نه‌کاندا | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
سه‌وزه‌وات | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
جه‌ڵته‌ی مێشک | |
مێوه‌کان | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
جه‌ڵته‌ی مێشک | |
ده‌غڵی ته‌واو و به‌رهه‌مه دهغڵییهکان | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
ڕیشاڵ(کۆ) | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
جه‌ڵته‌ی مێشک | |
ناوکه‌کان و ده‌نکه‌کان | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
ماسی | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
جه‌ڵته‌ی مێشک | |
EPA+DHA ترتشه چه‌وره‌کانی ماسی | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
پهتاسیۆم | جه‌ڵته‌ی مێشک |
قاوه( قاوه‌ی پاڵێوراو) | نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنێری دڵ |
جه‌ڵته‌ی مێشک | |
چایی ڕه‌ش و سه‌وز | جه‌ڵته‌ی مێشک |
کحول
سه‌لمێندراوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندی نێوان کحول و نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کانه‌وه هه‌م په‌یوه‌ندی خوازراو و هه‌م نه‌خوازراو نیشان ده‌دا. سه‌رف کردنی کحول له ئاستی مامناوه‌ندیدا (تا 15 گره‌م له ڕۆژدا، واتا لانی زۆر 1.5 په‌رداخ) له‌گه‌ڵ که‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشی ده‌ماره‌کانی کۆرۆنیری دلدا هاوڕێیه، به‌ڵام به‌کاربردنی رێژه‌ی زیاتر له‌وه مه‌ترسیی جه‌ڵته زیاد ده‌کا. له خواره‌وه کحول زیاتر بخوێننه‌وه.
پێشنیارگه‌لی خۆراکی
پێشنیارگه‌لێ بۆ به‌رگری کردن له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان
به‌رنامه‌ی خۆراکی ته‌ندرووست به‌پێی ‘Schijf van Vijf’، کێشی ته‌ندرووست و شێوازی ژیانی ته‌وندرووست له‌گه‌ڵ وه‌رزشی پێویستدا، نه‌بوونی دڵه‌ڕاوکێی زۆر و جگه‌ره نه‌کێشان مه‌ترسیی توشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان که‌م ده‌کاته‌وه.
پێشنیارگه‌لێ سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان
ئایا ئاماژه گه‌لێ بوونیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌ماره‌کانی خوێنتان داخراون؟ په‌ستانی خوێنی به‌رزتان هه‌یه؟ یان بۆ وێنه تووشی هێرشی دل یان جه‌ڵته بوون؟ زۆربه‌ی کات خۆراکی ته‌ندرووست جگه له ده‌رمان به‌شێ له داڕشته‌ی ده‌رمانیتانه. خۆراکی ته‌ندرووست یارمه‌تیده‌ری چاودێری باشی له‌ش و هه‌ستی ته‌ندرووستییه. پزیشکه‌که‌تان به‌رپرسی ده‌رمانی ئێوه‌یه و تاوتوێی ده‌کا که ئایا پێویستیتان به ده‌رمانه‌کانی که‌م که‌ره‌وه‌ی کۆلێسترۆڵ یان په‌ستانی خوێن هه‌یه یان نه. پزیشک ده‌توانێ بتانناسێنێ به پسپۆڕی خۆراک.
هه‌روه‌ها ته‌نیا به هاوڕایی پزیشک له به‌رهه‌مگه‌لی ئێسترۆڵ یان ئێستانۆلی گیاهی وه‌کوو مارگارینگه‌گه‌لی تایبه‌ت و خواردنه‌وه‌ی ماست که‌ڵک وه‌ربگرن