منداڵی خاوه‌ن کێشی زیاده
کاتێ که منداڵه‌که‌ی ئێوه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییدا ده‌خوێنێ، به شێوه‌ی ڕێکوپێک له لایه‌ن پزیشکی قوتابخانه‌وه که بۆ چاودێرییه ته‌ندرووستییه‌کانی ققوتابخانه‌ی گه‌نجان کار ده‌کات، پشکنینی بۆ ده‌کرێ. ئه‌وان چۆنێتی گه‌شه‌کردنی ئه‌و له بالادا و هه‌روها کێشی کۆنترۆڵ ده‌که‌ن.گه‌ر منداڵه‌که‌تان له ڕاده به‌ده‌ر کێشی زیاده، چاودێری ته‌ندرووستی گه‌نجان ئێوه ئاگادار ده‌که‌نه‌وه.
منداڵی خاوه‌ن کێشی زیاده ئه‌گه‌ری زیاتره که دواتر تووشی نه‌خۆشین بێت و که‌واته گرینگه که له کاتی پێویستدا چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
زۆربه‌ی دایکان و باوکان به‌شێوه‌ی ڕێکوپێک منداله‌کانیان ده‌پێوان و ده‌یانکێشن، به‌لام به‌ڕاستی چۆن ده‌توانین بزانین که منداڵه‌که‌تان خاوه‌نی کێشی زیاده‌یه؟ له‌رێگه‌ی پشکنینێکی ئاساییه‌وه ده‌توانن تێبگه‌ن که ئایا منداڵه‌که‌تان کیسی گونجاوی هه‌یه یان نه: پێنوێنی کۆی له‌ش (BMI). ئه‌م پشکنینی له‌لایه‌ن پزیشکی قوتابخانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و ده‌توانن خۆتان له ماڵه‌وه له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن www.voedingscentrum.nl/nl/bmi-meter
پێشنیار ناکرێ که ئیزنی منداڵه‌که‌تان بده‌ن به‌بێ یارمه‌تیدان رێژیم بگرێت. جگه له‌مه، منداڵان بۆ گه‌شه‌ی باش پێویستییان به ته‌واوی ماده بژیه‌نییه‌کانه. که‌واته له پزیشکی خێزان، په‌ره‌ستاری گه‌نج یان پزیشکی قوتابخانه داوای یارمه‌تی بکه‌ن. گه‌ر پێویستیش بێت ئه‌وان ده‌توانن منداڵه‌که‌تان بنێرن بۆ لای چاودێرێکی باش، وه‌کوو پسپۆڕی خواردن یان پسپۆڕی منداڵان.
گه‌ر سه‌باره‌ت به کێشی منداڵه‌که‌تان دوودڵن یان پرسیارێکتان هه‌یه، هه‌میشه ده‌توانن له‌گه‌ڵ پزیشکی گشتی یان په‌ره‌ستاری گه‌نج/پزیشکی قوتابخانه‌که‌تاندا راوێژ بکه‌ن.
هه‌میشه به‌خێرایی ده‌رناکه‌وێ که منداڵه‌که بۆجی کێشی زیاده‌ی په‌یدا کردووه. له‌وانه‌یه ئه‌و شتگه‌لێ ده‌خوات یا ده‌خواته‌وه که ئیوه ئاگادار نه‌بوون که خاوه‌ن کالۆری زۆرن. زۆربه‌ی کات، بابه‌تی خواردنی ژه‌می زیاده‌شه.
5. جه‌ند خال: