کێشی که‌م و به‌دخۆراکی
چ کاتێ تووشی کێشی که‌م بوون
کێشی که‌م کاتێکه که کێشی که‌سێک که‌متره له‌و شته‌ی که بۆ ته‌ندرووستی پێویسته. که‌می کێش پێنوێنێکی مه‌ترسیداره بۆ به‌دخۆراکی. که‌می کێش به پێنوێنی کۆی له‌شی (BMI)و پێوانه‌ی ناوقه‌د به ئاسانی ده‌ست نیشان ده‌کرێ. گه‌ر BMI که‌متر بێت له 18،5، که‌سه‌که که‌می کێشی هه‌یه.
سه‌رحه‌ده‌کانی تر
سنووردارێتی جیاواز بۆ که‌سانی سه‌رووی 65 ساڵ و بۆ نه‌خۆشانی COPD دانراوه، واتا،BMI –ی که‌متر له 20 بۆ که‌سانی ژوور 65 ساڵ و که‌متر له 21 بۆ ئه‌وانه‌ی تووشیCOPD –ن. دیاریکردنی به‌دخۆراکی، ئاستی BMI كه‌متر له 20 ساڵ بۆ گه‌وره‌ساڵانی تا 70 ساڵ و ئاستی BMI که‌متر له 22 بۆ که‌سانی 70 ساڵ و سه‌رتر وه‌کوو که‌مێتی ماده خۆراکییه‌کان یان نه‌خۆشی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. ڕێژه‌ی جیاواز بۆ منداڵانیش داده‌نرێ. منداڵان له ته‌مه‌نی گه‌شه دان و که‌واته باڵا، کێش و BMI-یان په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه.
چه‌ند که‌س تووشی که‌می کێش و لاوازین؟
تاوتوێ کردنی ته‌ندرووستی CBS له ساڵی 2019دا نیشانی ده‌دا که 2.5 له سه‌دی جه‌ماوه‌ری هۆله‌ندی 4 ساڵان و سه‌رتر تووشی که‌می کێش و لاوازین. CBS له ئاستی BMI-ی 18.5دا بۆ هه‌موو گه‌وره‌ساڵان به‌کار ده‌برێ.
هۆکاره‌کانی که‌می کێش
که‌می کێش و لاوازی کاتێ ڕوو ده‌دات که ڕێژه‌ی ئه‌و وزه‌یه که تاکه‌که له‌ڕێگه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌وه وه‌ری ده‌گرێت که‌متره بێت له کارکردی له‌ش (سووتاندن) له ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ندا. که‌می کێش له نێوان به‌ساڵاچوواندا له ناوه‌نده چاودێرییه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کان و له‌نێوان نه‌خۆشاندا تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاوه. که‌می کێش و لاوازی ده‌توانێ به‌هۆی هۆکارگه‌لی خواره‌وه بێت:
- که‌می ئیشتیا، وه‌کوو وێنه به‌هۆی له‌ده‌ست دانی هه‌ستی چێژپێکردن، نه‌خۆشی یان وه‌رزش نه‌کردنه‌وه.
• کێشه‌کانی جاوین و قووت دان
• ڕیخۆڵه‌یه‌ک که کاردانه‌وه‌ی لاوازی هه‌یه. پاشان ڕیخۆڵه‌که که‌متر ده‌توانێ ماده خۆراکییه‌کان وه‌رگرێت، بۆ وێنه به‌هۆی چڵکی ڕیخۆلڵه یان نه‌خۆشی ڕیخۆڵه‌وه.
• ئاسه‌واری لاوه‌کی ده‌رمانه‌کان
• ترس، ته‌نیایی، خه‌م و خه‌فه‌ت، خه‌مۆکی.
• کێشه‌ی خواردن
• چوونه سه‌ری ئاستی سووتاندنی وزه، بۆ وێنه له بابه‌تی چڵک یان شێرپه‌نجه‌دا.
ده‌رئه‌نجامه‌کانی که‌می کێش
که‌می کێش مه‌ترسیگه‌لی ته‌ندرووستی به‌دواوه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی که‌می ماده خۆراکییه‌کان وه‌کوو پڕۆتۆیین، ترشه چه‌وره پێویسته‌کان، ڤیتامینه‌کان و ماده کانزاییه‌کان بوونی هه‌یه. سیسته‌می به‌رگری له‌ش لاواز ده‌بێت و له‌وانه‌یه که‌سه‌که هه‌ست به بێحالی و ماندوویه‌تی بکات. له‌ش له پاشکه‌وتی چه‌وری و ماسۆڵکه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گری. ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پێکهاته چه‌ورییه‌کان و ماسۆڵکه‌کان له‌ناو بچێت. به‌تایبه‌ت له‌ناوچوونی پێکهاته ماسۆڵکه‌ییه‌کان کێشه‌درووستکه‌ره. گه‌ر دۆخی لاوازییه‌که درێژخایه‌ن ببێته‌وه، مه‌ترسی شکانی پێشه‌کانیش زیاد ده‌بێ.
پێشنیارگه‌لێ سه‌باره‌ت به خواردن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کێش
بۆ که‌سێ که لاوازی کێشی هه‌یه، کاری درووست ئه‌وه‌یه که له دابه‌زاندنی کێشی دووره‌په‌رێز بێت و بۆ زیادکردنی کێشی هه‌وڵ بدات. گه‌ر بێ هۆکارگه‌لێ ڕووکار‌ی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا کێشێکی زۆرتان که‌م کردوه، وا باشتره بڕۆن بۆ لای پزیشک. هه‌روه‌ها گه‌ر گومانتان له کێشه‌ی خواردن هه‌یه، هه‌میشه سه‌ردانی پزیشکه گشتییه‌که‌تان بکه‌ن.
گه‌ر ناتوانن له‌ماوه‌ی چه‌ن مانگێکدا بگه‌نه کێشی شیاوتان، کاری درووست ئه‌وه‌یه که سه‌ردانی پزیشکه گشتییه‌که‌تان بکه‌ن. پزیشک هۆکاری که‌می کێشه‌که تاوتوێ ده‌کات و گه‌ر به پێویستی بزانێ ده‌تاننێری بۆ لای پسپۆڕ و/یان پسپۆڕی خۆراک.
ئایا ئیوه کیشتان که‌مه و لاوازن؟ پاشان بیمه‌ی ده‌رمانییه‌که‌تان بۆ چه‌ن کاژێرێک له‌گه‌ڵ پسپۆڕێکی خۆراکدا پاره‌که‌تان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
خواردنی ته‌ندرووست
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که لاوازن و کێشه‌ی که‌می کێشیان هه‌یه، خۆراکی ته‌ندرووست گرینگه. له‌م ڕێگه‌یه‌وه ته‌واوی ماده خۆراکییه‌کانی له‌ش وه‌کوو پڕۆتۆیین، ئه‌سیده چه‌وره پێویسته‌کان، ڤیتامینه‌کان و ماده کانزاییه‌کان وه‌رده‌گرێ. جه‌خت له‌سه‌ر خۆراکی به‌پڕۆتین و وزه‌ی پێویسته له‌گه‌ڵ وه‌رزشدا بۆ درووست‌کردنی ماسۆڵه.
زیادکردنی کێش له ڕیگه‌گه‌لی ته‌ندرووسته‌وه
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌می کێشیان هه‌یه، ئه‌مه زیادکردنی کێشه.
به‌دخۆراکی
به‌دخۆراکی کاتێ ڕوو ده‌دات که سه‌رف کردنی وزه یان ماده‌ی خۆراکی له که‌سه‌که‌دا که‌متر بێت له ڕێژه‌ی پێویست بۆ ته‌ندرووست مانه‌وه له ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ندا.
به‌دخۆراکی کاتێ ڕوو ده‌دات که که‌سه‌که به ڕێژه‌ی پێویست نان ناخوات یان وزه وه ماده‌ی خۆراکی سه‌رف ده‌کات. ئه‌م کێشه به‌تایبه‌ت له‌نێو نه‌خۆشان و به‌ساڵاچوواندا مه‌ترسیداره. هه‌روه‌ها به‌دخۆراکی ده‌توانێ به‌هۆی کێشه‌کانی جاوین یان قووت دانه‌وه بێت.
کاتێ که به‌دخۆراکی دیاری کرا، ده‌بێ پزیشکه گشتییه‌که بانگهێشت بکری. تاکه‌ژانی خێزان یان چاودێران زۆربه‌ی کات کێسه‌کانی ته‌ندرووستی پێش چاولێکردنی نه‌خۆشه‌که ده‌بینن.
نیشانه‌کانی به‌دخۆراکی
به‌دخۆراکی که‌می وزه یان ماده خۆراکییه‌کانه. ئه‌مه ده‌بیته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی کێش و کاردانه‌وه‌ی خراپتری له‌ش. ئه‌مه زیاتر به‌هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی به‌شه ماسۆڵکه‌ییه‌کان و که‌مێتی پڕۆتین، ترشه چه‌وره پێویسته‌کان، ڤیتامینه‌کان و ماده کانزاییه‌کانه‌وه‌یه.
گه‌وره‌ترین تاقمگه‌لێ که له مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌دخۆراکی دان، به‌ساڵاچوانی لاواز، نه‌خۆشانی درێژخایه‌ن، تووشبوانی شێرپه‌نجه، ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕووبه‌رووی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره ده‌بنه‌وه و ئه‌و که‌سانه‌ن که ڕووداوی توندی ڕووحییان به‌سه‌ر هاتوه.
هۆکاره‌کانی به‌دخۆراکی:
• که‌م کردنه‌وه‌ی خواردن به‌هۆی له‌ده‌ست دانی ئه‌شتیا یان دڵ به‌یه‌کدا هاتن.
• کێشه له جاوین، تام کردن، قووت دان یان هه‌زم کردنه‌وه.
• کێشه ده‌روونییه‌کان وه‌کوو دڵه‌ڕاوکێ، خه‌مۆکی، خه‌م و خه‌فه‌ت. له‌وانه‌یه که‌سه‌که چیتر مه‌یلی بۆ خواردن نه‌مێنێ. یه‌کێ له ئاکامه‌کانی سڕینه‌وه‌ی ژه‌مه خواردنییه‌کان یان خواردنی ژه‌می بچووکتره.
• هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو ته‌نیایی، نه‌سه‌ندن و دابینکردنی خۆراک
• له‌ده‌س دانی عه‌قڵ.
• توشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان.
هۆکاری مه‌ترسیی سه‌ره‌کی بۆ به‌دخۆراکی نه‌خۆشییه. هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌توانێ پێویستی به ماده خۆراکییه‌کان زیاد بکات به‌شێوه‌یه که رێژیمی خواردنی چیتر به‌س نییه.
به‌دخۆراکی له به‌سالاچوواندا
که‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتر مه‌ترسی به‌دخۆراکییان له‌سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆربه‌یان نه‌خۆشن و که‌متر وه‌رزش ده‌که‌ن. جگه له‌مه‌ش، که‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌پێی ده‌ورانی گه‌نجییان پێویستییان به وزه‌یه‌کی که‌متره، که ده‌توانێ وه‌رگرتنی ماده خۆراکییه‌کان له ژه‌مه خواردنییه‌کاندا تووشی کێشه بکات.
دیاریکردنی به‌دخۆراکی
هه‌نگاوهی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که دیاری بکرێ که ئایا که‌سێ مه‌ترسی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌دخۆراکی له‌سه‌ره یان نه. ئه‌مه به ئامرازێکی ناسینه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌م ئامرازانه که‌م بوونه‌وه‌ی کێشی نه‌خوازراو، که‌م کردنه‌وه‌ی کێش و که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌شتیا تاوتوێ ده‌که‌ن.
گه‌ر به‌پێی پشکنین، که‌سێ له مه‌ترسی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌دخۆراکیدا بێ، دیاری ده‌بێ که ئایا که‌سه‌که تووشی به‌دخۆراکییه یان نه. له ساڵی 2018دا ڕێککه‌وتنێ بۆ ئه‌م بابه‌ته درووست بوو. گه‌ر که‌سێ لانیکه‌م پێوه‌ره‌کانی یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌و هۆکارانه‌ی ببێ که له خواره‌وه ناو براون، تووشی به‌دخۆراکی بووه.
یه‌ک یان چه‌ن دانه له‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌نه ده‌بێ بوونی ببێ:
- دابه‌زینی کێشی نه‌خوازراو: پێنج له سه‌د یان زۆرترکه‌م بوونه‌وه‌ی کێشی نه‌خوازراو له 6 مانگی ڕابردوودا یان ده له سه‌د یان زیاتر دابه‌زینی کێشی نه‌خوازراو له خولێکی کورت‌تر له 6 مانگی ڕابردوو.
- BMI-ی نزم
یه‌ک یان چه‌ن دانه له‌م هۆکارانه ده‌بێ بوونی ببێ:
- که‌می ماده خۆراکییه‌کان: 1 حه‌وتوو نان خواردن زیاد له 50 له سه‌د که‌متر له وزه‌ی پێویستی له‌ش یان زیاد له 2 حه‌وتوو دابه‌زینی سه‌رف کردن یان وه‌رگرتن یان گرفتی درێژخایه‌نی هه‌رسه‌کی که کاریگه‌ری نه‌خوازراوی هه‌یه به‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه.
- نه‌خۆشی یان هه‌ڵاوسان: نه‌خۆشی مه‌ترسیدار یان خه‌ساری جه‌سته‌یی و ڕۆحی یان هه‌ڵاوسانی درێژخایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به نه‌خۆشییه‌وه
گه‌ر که‌سێ به‌پێی پێوانه‌گه‌لی ناوبراو تووشی به‌دخۆراکی بێت، پاشان ڕاده‌ی به‌دخۆراکییه‌که دیاری ده‌کرێ. که‌سانی ته‌ندرووست یان خاوه‌ن کێشی زیاده‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی به‌دخۆراکی ببن. له‌ده‌س دانی زۆری ماده خۆراکییه‌کان له‌ڕێگه‌ی ڕشاندنه‌وه یان سکچوونه‌وه ده‌توانێ ببێته هۆی توندتر بوونه‌وه‌ی.
خراوتربوونی دۆخی خۆراک، به‌تایبه‌ت گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی یان یاوه‌وه پێویستی به وزه زۆرتر بووبێ.
منداڵان
بۆ منداڵان، به‌شه‌کانی دیکه ده‌گونجێن. پزیشک له که‌وانه و هێڵه‌کانی گه‌شه بۆ دیاری کردن و ده‌ست نیشان کردنی به‌دخۆراکی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
کاریگه‌رییه‌کانی به‌دخۆراکی
به‌دخۆراکی کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ته‌ندرووستی هه‌یه. ده‌رئه‌نجامه‌کان بریتین له:
- چاک بوونه‌وه به هێواشی پاش نه‌شته‌رگه‌ری یان نه‌خۆشی
- لێکه‌وته‌ی توندتر و زیاتر پاش نه‌شته‌رگه‌ری
- دێرکرد له چاک بوونه‌وه‌ی زامه‌کاندا
- زۆر بوونی مه‌ترسی برینی نێو جێ (زامی گوشاری)
- کێشه له کاردانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریدا
- که‌م بوونه‌وه‌ی به‌شی ماسوولکه‌یی
- که‌م بوونه‌وه‌ی توانایی دڵ و سی
- ئاست و چێژی ژیانی ئاست خوارتر
- زۆربوونی مه‌ترسی مردن
ده‌ست نیشانکردنی به‌دخۆراکی
زۆر گرینگه که له کاتی گومان کردن له به‌دخۆراکی، خێرا په‌یوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ پزیشکی گشتیدا. ئه‌م کاره زۆرتر له‌لایه‌ن خێزان، ناسراوه‌کان یان چاودێرانه‌وه (چاودێرانی نافه‌رمی) ئه‌نجام ده‌درێ تا نه‌خۆشه‌که.
ڕاوێژکاری خۆراک
له ده‌رمان کردنی به‌دخۆراکیدا، جه‌خت ده‌کرێته سه‌ر وه‌رگرتنی چڕوپڕی پڕۆتین و وزه. جگه له‌مه، وه‌رزش به‌شێکی پێویسته له ده‌رمان کردنی پاراستنی به‌شی ماسۆڵه‌یی.
ئایا باسی به‌دخۆراکی بوونی هه‌یه؟ پاشان بیمه‌ی ده‌رمانی چه‌ن کاژێر بۆ پسپۆڕی خۆراک ده‌داته‌وه.
به‌پێی ڕاده‌ی به‌دخۆراکی، پزیشک و/ یان پسپۆڕی خۆراک ده‌توانن له‌سه‌ر رێژیمی خۆراکی پڕ له وزه و پڕۆتین، له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوکه‌ره‌کانی ڤیتامین و ماده خۆراکییه‌کان، خواردنه‌وه‌ی زیاده یان خواردنه‌وه‌ی ته‌واو یان خواردنی لووله‌یی، بڕیار بده‌ن.