Fysiotherapie na een beroerte Iraaks

چاکبوونەوە و بووژانەوە لە وەستانێکی مێشک

Afbeelding met persoon, muur, binnen, shirt Automatisch gegenereerde beschrijving

چاکبوونەوە و بووژانەوە لە وەستانێکی مێشک لەوانەیە ماوەیەکی زۆر بخایێنێت و لەوانەیە دژوار بێت کە ئەنگێزەی خۆمان ڕاگرین. لێەردا هەندێک پێشنیار هەن کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت:

  • هەوڵ بدەن ئەرێنی بیر بکەنەوە و لەسەر ئەو شتەی کە دەتانەوێت پێی بکەن، چڕ ببنەوە.
  • ئامانجگەلی شیاوی پێگەیشتن دیاری بکەن کە بۆتان مانادار بێت و یارمەتیتان بدات کە ئەنگێزەی خۆتان ڕابگرن.
  • هاوڕێیان و ئەندامانی بنەماڵەتان لەو شتانە ئاگادار بکەن کە دەتانەوێت ئەنجامی بدەن. ئەوان دەتوانن بە یارمەتییەکانیان پاڵپشتیتان بکەن.
  • هەوڵ بدەن تەواوی ئەو ڕاهێنانانە کە پێویستە ئەنجانی بدەن لە ناو کاروباری و ئەرکەکانی ڕۆژانەتاندا بەڕێوەیان ببەن.
  • تۆمارێک لەو پێشکەوتنانە لای خۆتان ڕاگرن کە بەدەستی دەهێنن.

نەخۆشییە لاوەکییەکانی وەستانی مێشک

هەندێ لە وەستانەکانی مێشک لەوانەیە زۆر هێمن بن و بە خێرایی لێی چاک ببنەوە. ئەوانی تر لەوانەیە دژوارتر بن و ببنە هۆی پانتایییەک لە کێشەگەلی بەردەوام. هەندێ خەڵک لە وەستانی مێشک گیان بەدەر نابەن.

نەخۆشێنە لاوەکییەکانی لەوانەیە بریتی بن لە:

  • کێشەگەلی فیزیکی- بۆ نموونە لاوازیی لە لایەک لە جەستەتاندا، دژوارییەکانی هاوئاهەنگی یان هاوسەنگی و ماسوولکەگەلی وشک و توند.
  • کێشە و گرفتەکانی پەیوەندیدار لەگەل هەست و گۆڕانکاری لە چۆنیەتیی هەست کردن بە بەرکەوتن (دەست لێدان)، پلەی گەرما و ئازار.
  • هەست کردن بە ماندوویەتی و بوونی کێشە لە خەوتندا
  • کێشەگەلی پەیوەندیگرتن وەک دژوارییەکانی قسەکردن و خوێندنەوە و نووسین
  • کێشەگەلێک لە بینیندا- بۆ نموونە لەوانەیە ئێوە تووشی دووبینی، بینینی لێڵ و دژواربوونی بینین ببن
  • کێشگەلی ناسیاری- ئەمە مانای دژواریگەلێک دەدات لە بیرکردنەوە، یادگە و چڕبوونەوەدا
  • دژواری لە ڕاگرتنی جووڵەکانی میزڵدان و ڕیخۆڵەدا (خۆپێڕانەگیران و قەبزی)
  • دژوارییە سۆزدارییەکان- بۆ نموونە ئە کەسانە لە ئێوەوە نزیکن لەوانەیە بە گۆڕانی هەڵسوکەوتی ئێوە بزانن یان لەوانەیە ئێوە هەست بە دڵەڕاوکی یان خەمۆکی بکەن
  • کێشەگەلی سێکسی بەهۆی کاریگەرییە فیزیکی و سۆزدارییەکانی وەستانەکەی مێشکتانەوە

ئەم کێشە و گرفتانە لەوانەیە پاش وەستانێکی مێشک ئەنجامدانی چالاکیی ڕۆژانەی ئاسایی دژوار بکەن. لەوانەیە ئاگاداربوون لە خۆ و ژیانی سەربەخۆ ببێتە ململانێیەک بۆتان.

چاکبوونەوە لە وەستانی مێشک

وەستانی مێشک لەوانەیە ژمارەیەک کێشەی درێژخایەنی لێبکەوێتەوە. لەوانەیە ئێوە پێوییستان بەوە بێت شێوەی ئانجامدانی هەندێ شت دووبارە فێر ببنەوە یان شێوەی ئەنجامدانیان بگۆڕن. ئەم پرۆسە بە بووژانەوە لە وەستانی مێشک ناسراوە. بە یارمەتی و پشتیوانیی درووست لەوانەیە دووبارە دەست بکەنەوە بە چێژوەرگرتن لە ژیان و لەوانەیە بتوانن دووبارە بڕێک سەربەخۆیی بەدەست بهێننەوە. پزیشک و پەرستارەکان کە لە نەخۆشخانەدا چاودێریتان دەکەن پێش ئەوەی نەخۆشخانە جێبهێڵن و پلانێکی بووژانەوە ڕێک بخەن، هەڵسەنگاندنتان بۆ دەکەن. بینینی دواترتان دەبێت بۆ ئەوەی تاوتوێی ئەوە بکەن چۆن دەچنە پێشەوە. ئێوە لەوانەیە شارەزای تەندروستیی جیاواز و جۆراوجۆر ببینن، لەوانە:

  • فیزیۆتراپیست بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی ماسوولکەکانتان و باشترکردنی گەڕان، هاوسەنگی و هاوئاهەنگی
  • چارەسەرکەری پیشەیی کە دەتوانێت یارمەتیتان بدات کە دووبارە فێری لێهاتوویییە ڕۆانەکانتان بکات وەک ئەوەی چۆن خۆتان جلوبەرگ لەبەر بکەن و ئاگاتان لە خۆتان بێت
  • چارەسەرکەری قسەکردن و زمان کە بۆ ئەو کێشانەی لە قسە کردن و قووتداندا هەتانە یارمەتیتان دەدات
  • شارەزایەکی خۆاردن بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە کە هێشتا دەتوانن تەواوی ئەو مادە خۆراکییانە وا پێویستتان پێیەتی وەری بگرن
  • ڕاوێژکارگەلێک کە دەتوانن یارمەتیی دابینکردنی پاڵپشتیی سۆزداری بدەن

پێشگیری لە وەستانی مێشک

ژمارەیەک گۆڕانکاری لە شێوەی ژیاندا هەیە کە ئێوە دەتوانن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوونی وەستانی مێشک ئەنجامیان بدەن. ئەگەر ئێوە پێشتر وەستانی مێشکتان بووە، مەترسیی دووبارەبوونەوەی وەستانی مێشک کەم دەکەنەوە. گٶڕانکارییەکان بریتین لە:

  • زۆرتر چالاک بن و ئەو کاتانەی کە دادەنیشن کەم بکەنەوە
  • ئەگەر جگەرە دەکێشن، جگەرەکێشان ڕاگرن
  • بە خواردنی ڕۆژانەی لانی کەم پێنج بەش میوە و سەوزە، دڵنیا ببنەوە کە ڕێژیمێکی خۆراکیی تەندروستتان هەیە. ڕادەی خواردنی چەوریی تێراو (ئیشباع) و خوێ کەم بکەنەوە.
  • ڕاگرتنی کێشێکی تەندروست و ئەگەر پێویست بێت کەمکردنەوەی کێشی زیادە.

ئەگەر ئەلکۆڵ دەخۆنەوە دڵنیا ببنەوە لەو ئاستە پێشنیارکراوانەدا دەیهێڵنەوە کە دیاری کراوە.

QR code naar deze pagina

QR Code
nl_NLDutch