زەبرەکانی ئەژنۆ
زەبرەکانی ئەژنۆ لەوانەیە ببنە هۆی ئێش و هەستی ئەوەی کە ئەژنۆکان ناتوانن خۆیان ڕاگرن (ناجێگیری). زۆربەی کات ئەوە جومگەبەندەکانن کە زەبریان بەردەکەوێت. جومگەبەندەکان ئەو شریتە شانەیییانەن کە ئێسکەکان بە دەوری یەکتردا ڕادەگرن. هەروەها شانەکانی تری دەوری ئەژنۆتان وەک کرۆژە و ماسوولکەبەندەکان لەوانەیە زەبریان بەرکەوێت.
نیشانەکانی زەبرەکانی ئەژنۆ
ئەگەر جومگەبەندی ئەژنۆتان بپسێت، نیشانەکان لەوانەیە ئاوا بن:
- ئێش
- ئاوسان
- ناجێگیری- لەوانەیە وەها هەست بکەی ئە ئەژنۆت بۆ ڕاگیر نابێت
هەروەها لەوانەیە:
- کاتێ کە زەبر بە جومگەبەنتان دەگات دەنگی زەربە یان زەربەی کتووپڕ ببیستن یان هەستی پێبکەن
- وەها بزانن کە ناتوانن تەواوی کێشی خۆتان بخەنە سەر ڕانتان
ئەگەر مینیسکێک لە ئەژنۆتان زەبری پێبگات، ئێوە لەوانەیە:
- ئێشێکی زۆرتان بێت و لەوانەیە ئەژنۆتان پاش چەند کاتژمێرێکی کەم بماسێت
- ئەژنۆتان “قوڵف” بکات کە بەم شێوە ئێوە چیدی نەتوانن وەک جاران بچن بەڕێدا
- هێشتا بتوانن لەسەر پێی خۆتان کەمەکێک بچن بەڕێدا
ئەگەر ماسوولکەبەندەکانتان بپسێن، لەوانەیە هەندێک هەست بە ئێش و ئاوسان بکەن. ئێوە هەروەها لەوانەیە بزانن کە:
- کەشکەئەژنۆتان کەمێک لە سەرتر یان خوارتری شوێنی ئاساییی خۆیەوەیە
- ناتوانن ئەژنۆتان بەرز کەنەوە
ئەگەر پێش کەشکەئەژنۆتان ماسیوە، ئێوە لەوانەیە (ئەم حاڵەتانەتان) بێت:
- ئاوسانی بەر کەشکەئەژنۆتان
- ئێشی ئەژنۆ کە بە چەماندنەوەی ئێشەکە زۆرتر دەبێت
- کێشە لە چۆکدادان و ڕێگەڕۆیشتندا
- سووربوونەوەی پێستی سەر ئەژنۆ
ئەگەر تووشی چڵککردن بوون، ئەژنۆتان لەوانەیە سوور بێتەوە و گەرم بێت و بەژان بێت. هەروەها لەوانەیە هەست بە پلەی بەرزی گەرمای لەش بکەن. ئەگەر ئەم نیشانانەتان هەیە، هەمیشە پزیشکە گشتییەکەتان ببینن.
ئەگەر زەبر لە ئەژنۆتان کەوتووە و ئازارەکەی سووک و لەسەرخۆیە و وردەوردە ڕووتان تێدەکات، دەتوانن فیزیۆتراپیستەکەتان ببینن.
هۆکارەکانی بەرکەوتنی ئەژنۆ
ئەژنۆتان لەوانەیە زەبری پێبگات ئەگەر:
- دەنگی تەقەی ئەژنۆتان بێت و زیاتر لە پانتاییی جووڵەی خۆی بچێتە دواوە- ئەمە لەوانەیە لە کاتی کەوتندا ڕووبدات یان کاتێک بە شێوەیەکی نەگونجاو بدەن بە عەرزدا
- ئێوە کایەیەک وەک تۆپیپێ بکەن کە تێکەڵێکە لە ڕاکردن و بازبردن و ڕاوەستان لەگەل گۆڕینی کتووپڕی ئاراستەدا
- ئەژنۆتان بابدەن، بەتایبەت لە وەرزشدا وەک تۆپیپێ و باسکە
- ئەژنۆتان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بدات بە داشبۆردی ماشینێکدا کە دەتوانێت زەبر لە جەمگەبەندی خاچیی پشتەوە بدات
مەترسیی زۆرتری بەرکەوتنی جومگەبەندی ئەژنۆتان لەسەرە ئەگەر:
- ئێوە تووشبووی ئاوسانی جومگە و ئێسکی ئەژنۆ بن، چون ئەم حاڵەتە ماسوولکەکانی دەوروبەری جومگەی ئەژنۆتان لاواز دەکات کە مەترسیی بەرکەوتنتان زۆرتر دەکات
- کاتی ڕاهێنان قایمەکارییەکان ناگرنە بەر وەک پشتگوێخستنی خۆگەرمکردن پێش هەر جۆرە چالاکییەک و خۆساردکردنەوەی دوایی
خۆیارمەتی بۆ بەرکەوتنەکانی ئەژنۆ
ئەگەر ماسوولکە، جومگەبەند، ماسوولکەبەند یان شانە نەرمەکانی دەوری زەبری بەرکەوتووە، تکایە ئەم ڕاوێژانەی خوارەوە ڕەچاو بکە:
- پاراستن. بەرکەوتنەکەتان لە زەبری زیاتر بپارێزن. ئێوە هەر ڕێک پاش زەبرپێگەیشتنەکە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژیش نەبێت، پێویستتان بە پشووە. بەپێی جۆری زەبرەکە، هەندێ پاڵپشتی یان تەختەی شکستەبەندی بەکار بهێنە.
- گونجاوترین بڕی بارلێنان. زووتر چالاک ببنەوە و دوای مەخەن. سەت بکەن بە کێش خستنەسەری بەرکەوتنەکە و پانتاییی جووڵەتان زۆر بکەن. وردەوردە ئەم کارە بکەن و چی هەستێکی باشتان پێدەدات ئەوە بکەن.
- سەهۆل. کمپرێسێکی (خاوکەرەوە) سارد وەک بەستەیەک سەهۆڵ یان نۆکی بەستوو لە خاولییەک بپێچن و لەسەر ئەو شوێنەی ئێشی هەیە داینێن. بۆ دوو-سێ ڕۆژی یەکەم هەر دوو کاتژمێر جارێک و هەرجارەی بە ماوەی نزیک لە 20 خولەک ئەم کارە بکەن.
- گوشاردان. بە برینپێچێک بەشە بەرکەوتووەکە ببەستن بۆ ئەوەی ماسینی کەم ببێتەوە.
- بەرزکردنەوە. شوێنی زەبرەکە لە ئاستی دڵتان بەرزتر بکەنەوە. بەرکەوتنەکانی باسک بە ملەوە ببەستنەوە و بە دانیشتن یان ڕاکشان لەسەر سەندەڵی یان باڵشتێک، پشوو بە بەرکەوتنەکانی پێ بدەن.
بۆ چەند ڕۆژێکی کەمی پاش بەرکەوتنەکە، بە دووری گرتن لەمانە پێش بە زەبری زیاتر بگرە:
- گەرما. پاش زەبر لێکەوتن شۆرگە و دووش و سۆنای گەرمتان نەبێت و دووری بگرن لە بەکارهێنانی بەستە یان ماڵینی گەرما.
- ئەلکۆڵ. خۆ لە ئەلکۆڵ بەدوور بگرن بەوپێیەی باشبوونەوەتان دوادەخات و ئەگەری ئەوەی دووبارە زەبرتان پێبگات زیاتر دەکات
- ڕاکردن. ڕامەکەن یان چالاکییە لەسەرخۆکانی تر ئەنجام بدەن چون ڕاکردن لەوانەیە زەبری زیاترتان لێبدات
- شێلان. ماڵینی شوێنی زەبرلێکەوتوو بۆی هەیە ماسین و خوێنتێزانی زۆرتری بەدوادا بێت، کەوایە لە یەک یان دوو ڕۆژی یەکەمدا ئەم کارە مەکەن.