ئێشی خوارووی پشت
ئێشی خوارووی پشت زۆر باوە. کەموزۆر دوو لەسەر سێی ئێمە لە دەورانێک لە ژیانماندا لە خوارووی پشتمانەوە ئێشمان بووە. لە حاڵەتی ئاساییدا هۆکارەکەی شتێکی جددی نییە و زۆربەی کات لە چوار بۆ شەش حەوتوودا ئێشەکە باش دەبێت. بەڵام بۆ هەندێک خەڵک، لەوانەیە چەند مانگ یان تەنانەت چەند ساڵ درێژە بکێشێت.
زۆربەی کات ئێوە خۆتان دەتوانن بە ئێشی خوارووی پشتتاندا ڕابگەن. بەڵام بۆ هەندێک لە نیشانەکان لەوانەیە پێویست بێت فیزیۆتراپیستێک ببینن.
لەبارەی پشتتانەوە
پشتی ئێوە زۆر بەشی پێکەوە گرێدراوی هەیە لەوانە ئێسکەکان، جومگەکان، ماسوولکەکان، جومگەبەندەکان (لیگامێنت)، دەمارەکان و ماسوولکەبەندەکان (تاندۆن). بڕبڕەتان پشتی ئێوە هەڵدەگرێت (پاڵپشتی دەکات). بڕبڕە لە 24 ئێسکی جودا پێکهاتووە کە بڕگە یان مۆرەیان پێ دەوترێت و لەسەر یەکتر هەڵچنراون. لە ژێر مۆرەکاندا لە خوارووی بڕبڕەتاندا ئێسکەکانی سێبەندە و کلێنچکە هەن. لە نێوان مۆرەکاندا، دیسکەکان (بڕبڕەبەند) وەک وەرگری تەکان کار دەکەن و ڕێی چەمینەوە بە بڕبڕە دەدەن. مۆخی بڕبڕە بە ناو مۆرەکاندا تێدەپەڕێت و پەیامە دەمارییەکان لە نێوان مێشک و باقی بەشەکانی تری جەستەتاندا دەگوێزێتەوە. مۆخی بڕبڕە تا خوارووی پشتتان دەڕوات و دواتر وەک دەستەیەک لە دەمارەکان درێژەی دەبێت. ئەمە پێی دەوترێت “cauda equina”، بە زمانی لاتین واتە “کلکی ئەسپ” کە وای دادەنێن لەوە بچێت. زۆربەی کات بۆ پزیشکەکان دژوارە کە بەوردی بڵێن هۆکاری ئازاری پشت چییە. ئەمە بەو هۆکارەیە کە بەشگەلێکی جیاوازی ئێجگار زۆر و ئەو شانەیانە کە بە دەوریاندان لە پشتدا بوونی هەیە.
نیشانەکانی ئێشی خوارووی پشت
نیشانەکانی ئێشی خوارووی پشت لەوانەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگۆڕرێت. لەوانەیە بە کتووپڕی سەرهەڵدات، گاهەس پاش ئەوەی شتێکی قورستان بەرز کردەوە یان جۆرێک جووڵەتان کردبێت کە پشتتتان زەبری بەرکەوێت. یان لەوانەیە وردەوردە وبە تێپەڕینی کات ڕووتان لێکات یان بە بێ هۆکارێکی ڕوون. ئێشەکە لەوانەیە سووک یان دژوار بێت. هەندێ کەسیش لە لاقنگ یان خوارووی ڕانێکیاندا یان دوورتر و لە نەرمەی پووز یان پەنجەکانیاندا ئێشیان هەیە. ئەمە پێی دەوترێت کەژۆک (سیاتیک).
زۆربەی خەڵک کە نیشانەکانی پشتئێشەیان هەیە تووشبووی ئەو شتەن کە پێی دەوترێت پشتئێشەی نادیار یان دیارینەکراو. ئەمە بەو مانایەیە کە هۆکارێکی ڕوون و دیار (وەک بارودۆخێکی پزیشکیی شاراوە و ژێرین) بوونی نییە. ئەمە واتە زۆربەی کات تاقیکردنەوەکان بەڕاستی ناتوانن یاریدەر بن چونکە هیچ زەبرێکی دیاریکراو بەر بڕبڕە یان ماسوولکەکانی دەوری نەکەوتووە کە لەم تاقیکردنەوانەدا دەرکەون. ئەم حاڵەتە لەوانەیە ناڕەحەتکەر بێتە بەرچاو بەڵام مانای ئەوەیە کە هۆکارێکی جددی بۆ ئێشەکە بوونی نییە.
کەی یارمەتی و ڕاوێژی پزیشکی وەرگرین
نۆ لەسەر دەی خەڵک پێی دەزانن کە لە ناو چوار بۆ شەش حەوتوودا ئێشی خوارووی پشتیان باش دەبێت. لەوانەیە لەوە زووتریش واتە لە چەند حەوتوویەکی کەمدا هەست بە باشتربوونەوە بکەن. بەڵام ئەگەر ئێشەکەتان دژوارە یان بە تێپەڕینی کات خرپتر دەبێت یان خۆ پاش چوار بۆ شەش حەوتوو چاک نەبووەتەوە، پەیوەندی بە پزیشکە گشتییەکەتانەوە بکەن. هەروەها ئەگەر هەست بە ناڕەحەتی دەکەن یان پلەی گەرمای لەشتان بەرز بووەتەوە، بەخێرایی پەیوەندی بە پزیشکە گشتییەکەتانەوە بگرن. وە ئەگەر تووشی شێرپەنجە یان پووکانەوەی ئێسک بوون، لەوانەیە پزیشکە گشتییەکەتان بیەوێت پشکنین بۆ ئەوە بکات کە ئایا هۆکارێکی جددیتر بوونی هەیە یان نا.
دەمودەست بەدوای چاودێری پزیشکییەوە بن ئەگەر ئێوە:
ئەمانە لەوانەیە نیشانەی ئەوە بن کە دەمارەکانی خوار بڕبڕەتانەوە پلیشیابنەوە. ئەمە پێی دەوترێت سێندرۆمیcauda equina و پێویستی بە چارسەری بەپەلە هەیە.
هۆکارەکانی ئێشی خوارووی پشت
پشتئێشەی نادیار
بە جیاوازییەکی زۆرەوە ئەمە باوترین جۆری ئێشی پشتە. ئەگەری کەمە کە پزیشکەکەتان بتوانێت بەوردی پێتان بێژێت کە چ شتێک هۆکاری ئێشی پشتتانە بەڵام زۆربەی کات بەهۆی کێشەیەکی جددییەوە نییە. ئەم دۆخە بەزۆری بەهۆی گوشارێکی ساکاری ماسوولکەکان، ماسوولکەبەندەکان یان جومگەبەندەکانەوەیە لە دەوروبەری پشتتاندا بەڵام هیچکەس بەدڵنیایییەوە نازانێت.
جووڵە یان ڕووداوێکی دیاریکراو لەوانەیە بووبێتە هۆی دەسپێکردنی ئازاری پشتتان. بۆی هەیە ئێوە خەریکی زۆرلێکردن، بادان یان بەرزکردنەوەی شتێکی قورس بووبن. یان گاهەس وردەوردە دەستی پێکردبێت. لە هەندێ کەسدا پەیوەندی بە ئەرکێکی دووبارەوە هەیە لە کاردا یان دانیشتن بە یەک باردا بۆ کاتێکی درێژ. هەروەها ئەگەر ئێوە کێشتان زیادە بێت، ئەگەری زۆرترە کە تووشی ئێشی خوارووی پشت ببن. ئازاری پشت لەوانەیە وەک دەرەنجامێکی سروشتیی “سوان”ی ئێسکەکانی بڕبڕەی پشتتان ڕوو بدات کاتێک بەرەو پیری دەڕۆن. باری لەشی خراپ لەوانیە گوشار بخاتە سەر ماسوولکەکانی دەوروبەری بڕبڕەتان. ئێشی پشت لەوانەیە بەهۆی تێکەڵێک لە چەندین هۆکار و لەوانە هۆکارە سۆزدارییەکان ڕووبدات.
پشتئێشەی دیاریکراو
هەندێک کات زەبرلێکەوتن لە بەشەکانی بڕبڕەی ئێوە دەبێتە هۆی ئێشی پشت، لەوانە:
- دیسکێکی خزاو (پساو)- دیسکێک هەڵدەتۆقێت و گوشار بۆ دەمارەکانی بڕبڕە
- شکانێک- درز بردن یان شکانی لە یەکێک لە پێشەکان لە پشتتاندا، لەوانەیە بەهۆی پووکانەوەی ئێسکەوە
- ئێشی خوارووی پشت بەهۆی ئاوسان و سووربوونەوە، کە بەهۆی بارودۆخێک وەک ankylosing spondylitis (جۆرێک جومگەئاوسێی بڕبڕەیی) ڕوو دەدات کاتێک کە دەزگای پاراستنی لەش دەبێتە هۆی ئاوسان لە جومگە و جومگەبەندە بڕبڕەیییەکاندا
ئێشی پشت هەروەها لەوانەیە بەهۆی بارودۆخێکی جددی وەک چڵککردن یان شێرپەنجەوە ڕووبدات بەڵام ئەم حاڵەتە زۆر نائاسایییە.
دەسنیشانکردنی ئێشی خوارووی پشت
فیزیۆتراپیست یان پزیشکە گشتییەکەتان زۆربەی کات لەڕووی نیشانەکانتان و پشکنینەوە دەتوانێت ئێشی خوارووی پشتتان دەسنیشان بکات. فیزیۆتراپیست شارەزایەکی بواری چاودێریی تەندروستییە کە لە ڕاگرتن و باشترکردنی جموجووڵ و گەڕۆکیدا پسپۆڕە.
پێشگیری لە ئێشی خوارووی پشت
ئەگەر بزانیت چون هۆشت بە پشتتەوە بێت بە شێوەیەکی یەکجار باش دەتوانیت مەترسیی پشتئێشە کەم بکەیتەوە. ئەنجامدانی ئەمانەی خوارەوە دەتوانێت یاریدەر بێت.
- بە ڕێکوپێکی ڕاهێنان بکە- پیادەڕەوی، مەلەکردن، یان بەکارهێنانی دووچەرخەیەکی ڕاهێنان هەموویان لەو شتانەن کە ئەگەر تەنانەت ئەگەر کەمێکیش هەست بە ئێشی پشت بکەن دەتوانن ئەنجامیان بدەن. ئەگەر خەریکی ئەنجامدانی چالاکیی نوێن، بۆ باشترکردنی تەندروستیتان کات دانێن.
- بە چەماندنەوەی ئەژنۆکان و سمتەکانتان، نەک پشتتان، بۆ بەرزکردنەوەی شتومەک ڕانتان بەکار بهێنن.
- باری لەشتان بە باشی ڕابگرن- ئەگەر لەسەر مێزێک کار دەکەن لەوە دڵنیا ببنەوە کە کورسی و مێز ە کۆمپیتەرەکەتان بە درووستی ڕێک خراوە. ئەگەر خاوەنی کارەکەتان تاوتوێی شوێنی کارەکەتان بکات، یارمەتیدەر دەبێت.
- بە ڕێکوپێکی بجووڵن- بۆ ماوەگەلی درێژ بە بارێکی یەکساندا دامەنیشن.
بژاردەکانی چارەسەر بۆ ئێشی خوارووی پشت
فیزیۆتراپیستەکەی ئێوە لەوانەیە هانتان بدات کە پێوەرەکانی خۆیارمەتی بگرنە بەر. هەروەها دەتوانن لەسەر ئەو ڕاهێنانانە کە دەتوانێت بۆ پشتتان سوودبەخش بێت، ڕێنوێنیتان بکات.
چارەسەرە فیزیکییەکان
پزیشکە گشتییەکەتان لەوانەیە بۆ ئێشی خوارووی پشتتان پێشنیاری فیزیۆتراپی بکات.
- ڕاهێنانەکان کە بریتییە لە چالاکی فیزیکی، جموجووڵ، بەهێزکردنی ماسوولکە، ڕاگرتنی باری لەش و کێشان
- فیزیۆتراپیی دەستی وەکوو شێلان و چارەسەری دەستیی شارەزایانەی بڕبڕە