Revalidatie na gebroken pols Iraaks

بووژاندنەوەی پاش شکانی مەچەک

Afbeelding met persoon, person, verband Automatisch gegenereerde beschrijving

دەبێ ئەوەتان لەبیر بێت کە پێش ئەوەی بتوانن بە باشی دووبارە مەچەکتان بخەنەوە کار، پێویستتان بە زیاتر لە شەش حەوتوو هەیە. زۆربەی جار بۆ ئەوەی بە شێوەی ئاسایی و بێئێش بە مەچەکتان کار بکەن، دەبێ سێ مانگ تێپەڕێت. پاش لەگەچگرتن لەوانەیە یارمەتیی فیزیۆتراپیستێکیش پێویست بێت.

ڕاهێنانەکان

ڕێک پاش ئەوەی قاڵبی گەچەکە لابرا، پزیشکی چارەسەرکەری ئێوە لێکدانەوەی ئەوە بووە کە دووبارە دەتوانن دەست بکەنەوە بە جووڵەی دەست و مەچەکتان. لەو کاتەدا دەتوانن ڕاهێنانەکانی بووژاندنەوە دەست پێبکەن. لە خوارەوە دەتوانن ژمارەیەک ڕاهێنانی لە ڕیزێکدا ببینن. گرنگە کە بەو شێوەی کە وەسف کراوە ڕاهێنانەکان ئەنجام بدەن، بەجۆرێک کە باری زیادە نەخەنە سەر دەستتان.

کاتێک کە ڕاهێنانەکان دەکەن چەند خاڵی جێی سەرنج هەیە:

  • پاش نەشتەرگەری یان لابردنی قاڵبی گەچەکە لەوانەیە دەست و مەچەکتان جیاواز بێتە بەرچاو (ئاوسان، ڕەنگی جیاواز) و توند بێتەوە و بەژان بێت
  • ڕاهێنان توندبوونەوە و ئێش کەم دەکاتەوە. کەوایە گرنگە کە ڕاهێنان بکەن.
  • پاش ڕاهێنانکردن ئێش (وە ئاوسان) لەوانەیە خراپتر ببێت، بەڵام دەبێ پاش یەک کاتژمێر بگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی. ئەگەر ئێشتان بوو دەتوانن پاراسیتامۆڵ بەکار بهێنن.

پاش لابردنی قاڵبی گەچەکە

لە دوو حەوتووی یەکەمی پاش لابردنی قاڵبی گەچ هەوڵ بدەن لە چالاکییەکانی ڕۆژانەدا بە دەستتان کار بکەن. بە شۆردن، جلوبەرگ لەبەرکردن، خواردن، دەقکردنی جل، شۆردن یان خاڵیکردنەوەی قاپشۆر (شتە سووکەکان و هەر جارێک دەورییەک) دەست پێبکەن. هەوڵ بدەن ئەم چالاکییانە لە تەواوی ڕۆژدا بڵاوە پێبکەن و سەرنجی نیشانەکانی ئێشی مەچەکتان بدەن. زیادبوونی ئێش لە کاتی چالاکی یان بۆ ماوەیەکی درێژ پاش ئەوە، نیشانەی ئەوەیە کە نابێ زۆر لە خۆتانی سەخت بگرن. پاش 4 حەوتوو، بە لەسەرخۆیی هەوڵ بدەن چڕی و ژمارەی چالاکییەکان زیاد بکەن. چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە پاش 6 حەوتوو بتوانن دووبارە بەشێوەی ئاسایی دەست و مەچەکتان بجووڵێنن و کاری پێبکەن.

ڕاهێنانەکان بۆ بووژاندنەوەی مەچەکێکی شکاو

هەوڵ بدەن کە بەزۆری ڕاهێنان بکەن و واباشترە 6-4 جاران لە ڕۆژێکدا و هەر ڕاهێنانێک 10 جار دووپات بکەنەوە. لەسەرخۆ بجووڵن و زۆر مەکەن.

1. 3 چەماندنەوە و کێشانی مەچەک. لە کاتێکتدا قۆڵتان لەسەر مێزەکەیە و دەستتان لەسەر لێوارەکەیەتی، مەچەکتان بچەمێننەوە و بیکەنەوە.ئەگەر ئەم کارە ئاسانە، پاش 2 حەفتە دەتوانن بە هەڵگرتنی بوتڵێکی نیولیتری پڕ لە ئاو، چڕی ڕاهێنانەکە زیاد بکەن.

2. 3 جووڵەی دیلەکانێ: بە دەستتان لاسایی جووڵەی دیلەکانی (جۆلانە) بکەنەوە.

3 .3 سووڕاندنەوەی قۆڵ/مەچەک. بە سووڕاندنی قۆڵ و دەستتان لە نێوان ناومشت و پشتی دەستتاندا جێگۆڕکێ بکەن.

4. 3 مست بگرنەوە. بە قامکەکانتان ئەو مستانەی لە خوارەوە دێت پێکی بێنن.

5. 3 پەنجەگەورە: سەرەتا پەنجەی گەورەتان بدەن لە پەنجەی نیشانە، دواتر پەنجەی ناوەڕاست و پەنجەی ئەنگوستیلە و دواتر پەنجەی بچووکتان

6. 3شان/ئەنیشک. وەک خولانەوە شانتان بجووڵێننەوە. ئەنیشکتان بچەمێننەوە و بیکێشن. پرسیارەکان: بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە لە پزیشکی چارەسەرکەر، تێکنەسیەنی گەچ و پزیشکە گشتییەکەتان پرسیار بکەن.

QR code naar deze pagina

QR Code
nl_NLDutch