هه‌ڵامه‌ت
هه‌ڵامه‌ت چییه؟
هه‌ڵامه‌ت زۆربه‌ی کات له خۆڕا چاک ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانی هه‌ندێ له که‌سه‌کان زۆر به پیسی نه‌خۆش بخات. پێشنیارمان ئه‌وه‌یه، پێویسته که پێکوته‌ی هه‌ڵامه‌ت بوه‌شێنن.
نیشانه‌کان
نیشانه‌کانی ئه‌نفولانزا زۆه زوو وه‌ده‌ر ده‌که‌ون و ده‌توانن له‌خۆگری ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بن:
- پله‌ی گه‌رمی زیادتر له 38 پله‌ی سانتیگراد یان زۆرتر
- ئێشی جه‌سته
- هه‌ست کردن به ماندوویه‌تی و کوتراوی
- قۆزه و کوخه‌ی وشک
- قوڕگ ئێشه
- سه‌رئێشه
- کێشه له خه‌وتندا
- له ده‌ست دانی ئیشتیا
- زه‌حیری یان سک ئێشه
- هه‌ست کردن به نه‌خۆشی و نه‌خۆش بوون
نیشانه‌کان بۆ منداڵانیش هاوشێوه‌ن به‌ڵام ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌توانن کوێچکه ئێشه بگرن و که‌متر جم و جووڵیان بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵامه‌تدا چی بکه‌ین؟
بۆ یارمه‌تی دانی زووتر چاک بوونه‌وه:
- پشوو دان و خه‌وتن
- گه‌رم خۆ ڕاگرتن
- پاراستامۆل یان ئێستامینیفۆن بخۆن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و که‌م کردنه‌وه‌ی ئێش.
- بۆ پێشگیری کردن له که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی له‌ش، ئاوی زۆر بخۆنه‌وه (1.5 تا 2 لیتر له ڕۆژدا)
ده‌رمانساز ده‌توانێ یارمه‌تی هه‌ڵامه‌ت بدات
ده‌رمانساز ده‌توانێ پێشنیاری ده‌رمانی بخاته ڕو و ده‌رمانی هه‌ڵامه‌ت دابنێت. ئاگادار بن گه‌ر حه‌بی پاراستامۆل و ئیبۆپرۆفێن بخۆن، له ده‌رمانه‌کانی ئه‌نفوڵانزا زیادتر له‌وه‌ی که بۆتان دانراوه، که‌ڵک وه‌ومه‌گرن.
ته‌شه‌نه‌ستێن
چۆن پێشگیری له بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵامه‌ت بکه‌ین:
هه‌ڵامه‌ت نه‌خۆشییه‌کی ته‌شه‌سێنه و به ئاسانی ده‌گاته که‌سانی دیکه. به ئیحتیماڵی زۆر له پێنج ڕۆژی سه‌ره‌تاییدا بینێن به که‌سانی دیکه‌شه‌وه. هه‌ڵامه‌ت له‌ڕێگه‌ی میکرۆبه‌کانی قۆزه و پژمینه‌وه ده‌گوازرێته‌وه که ده‌توانێ تا 24 کاژێر به‌سه‌ر ده‌سته‌کان و ڕووی شته‌کانه‌وه بمێنێته‌وه.
بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵامه‌ت:
- زۆرتر ده‌سته‌کانتان به ئاوی گه‌رم و سابوون بشۆن.
- له کاتی کۆکه و پژمیندا له ده‌سته‌سڕ که‌ڵی وه‌ربگرن بۆ ڕاگرتنی میکرۆبه‌کان
- ده‌سته‌سڕه‌که به خێرایی بخه‌نه نێو زبڵدانه‌وه
چ کاتێ په‌یوه‌ندی به دوکتۆره‌وه بکه‌ین؟
- نیگه‌رانی نیشانه‌کانی منداڵه‌که‌تانن
- ئێوه دووگیانن
- نه‌خۆشی دڵتان هه‌یه
- دۆخێکی پزیشکی درێژخایه‌نتان هه‌یه بۆ وێنه ئاسم، COPD، شه‌کره یان نه‌خۆشی دڵ، سی، گورچیله‌یی یان ده‌ماری.
- سیسته‌مێکی به‌رگری لاوازتان هه‌یه – بۆ وێنه، به هۆی ده‌رمانی کیمیایی یان HIV_یه‌وه
- نیشانه‌کان پاش 7 ڕۆژ چاک نابنه‌وه
- ته‌مه‌نتان 60 ساڵ یان زیاتره