033 - 2003259
کۆلسترۆلی بەرز لە کاتێکدا درووست ئەبێت کە رێژەیەکی زۆری ماددەی چەور بە ناوی کۆلسترۆل لە خوێندا ببێت.
هۆکاری کۆلسترۆلی بەرز بەزۆری خواردنە چەورەکان، وەرزش نەکردن، کێشی زۆر، جگەرە کێشاندن و خواردنەوەی کوحوولە.
کۆلسترۆلی بەرز نیشانەیەکی نییە. تەنیا لە رێگەی تاقیکردنەوەی خوێن ئەتوانن بزانن کە ئەوتانە هەیە یان نە.
کۆلسترۆلی زۆر لە رادە دەمارە خوێنییەکانتان ئەبەستێت و ئەگەری توشبوون بە کێشەی دڵ و جەڵتە زۆر ئەکات.
ئەتوانن لە رێگەی خواردنی تەندرووست و وەرزشی زۆرتر ئاستی کۆلسترۆلتان دابەزێنن. هەندێکیش پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمانە.
کەمتر خواردنە چەورەکان بخۆن
بۆ دابەزاندنی کۆلسترۆل هەوڵ بدەن کەمتر خواردنە چەورەکان بخۆن، بە تایبەت ئەو خواردنانەی جۆرێک چەوری بەناوی چەوری تێربوونی تێدایە، ئێوە هێشتا ئەتوانن ئەو خواردنانەی کە جۆری تەندرووستی چەوری بەناوی چەوری ناتێربوون تێدایە بخۆن.
هەوڵ بدەن زۆرتر بخۆن:
![]() |
![]() |
![]() |
هەوڵ بدەن کەمتر بخۆن:
|
![]() |
![]() |
وەرزشی زۆر
هەوڵ بدەن لانیکەم 150 خولەک (2.5 کاتژمێر) لە هەفتەدا وەرزش بکەن.
وازهێنان لە جگەرە کێشان
جگەرەکێشان کۆلسترۆلی ئێوە بەرز ئەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە کێشە گەورەکان وەکوو نەخۆشینە دڵییەکان، جەڵتەی مێشک و شێرپەنجە زۆر ئەکات. ئەگەر ئەتانەوێت وازبێنن لە جگەرە کێشان ئەتوانن لە پزیشکیەکەتان کەڵک وەرگرن.
بەکارهێنانی کوحوول کەم بکەنەوە
ئەگەر ئاستی کۆلسترۆلی ئێوە پاش گۆڕینی شێوەی دەمپارێزی و شێوەی ژیان دانەبەزیوە یان ئەگەر مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتەتان لەسەرە، لەوانەیە بۆ دابەزاندنی کۆلسترۆل پێویستتان بە دەرمان بێت.
ستاتینەکان
ستاتینەکان باوترین دەرمانن بۆ کۆلسترۆلی بەرز. ئەوان رێژەی کۆلسترۆلی درووستبووی لەش دائەبەزێنن. حەبێک لە رۆژدا بەرکاربێنن. ئەبێت بۆ هەمیشە لە ژیانا بەکاری بێنن.
دەرمانەکانی دیکە بۆ کۆلسترۆلی بەرز
ئەگەر ستاتینەکان کاریگەرییان نییە یان ناتانەوێت ستاتین بەکار بێنن لەوانەیە دەرمانەکانی تر بەکار بهێنرێن وەکوو ئیزیتەیمەب، فیبراتەکان، رێگرە ئەسیدیە زەرداوییەکان( رزینیشی پێ ئەڵێن)، ئەسیدی بەمپەدۆییک، هەروەها لەوانەیه چەند وەشاندنێک وەکوو alirocumab و evolocumab وەربگرن.