033 - 2003259
شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌م ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئاستی گلۆکۆز (شه‌کر) له خوێنتاندا تا ڕێژه‌یه‌کی زۆر بچێته سه‌ره‌وه.
ئه‌مه کاتێ ڕوو ده‌دات که له‌شی ئێوه نه‌توانێت به ڕاده‌ی پێویست هۆرمۆنی درووست بکات به نێو ئه‌نسۆلین که شه‌کری خوێن کۆنترۆڵ ده‌کات. ئێوه پێویستتان به کوتانی ڕۆژانه‌ی ئه‌نسۆلینه تا ئاستی گلۆکۆزی خوێنی خۆتان کۆنترۆڵ بکه‌ن. کۆنترۆڵ کردنی شه‌کری جۆری یه‌که‌م له‌وانه‌یه کاتی پێویست بێت تا له‌گه‌ڵیدا ڕا بێن، به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌توانن هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که حه‌زتان لێیه ئه‌نجامی بده‌ن. ئه‌م ڕێنوێنه بۆ یارمه‌تی دان هاتووه‌ته ئێره. شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌م په‌یوه‌ندی نییه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن یان کێشی زیاده‌دا - ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ شه‌کره‌ی جۆری دووهه‌مدا پهیوهبدیداره.
نیشانه‌کانی شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌م ده‌توانن به خێرایی ده‌رکه‌ون، به‌تایبه‌ت له مندالاندا.
پزیشکی گشتی ئێوه پشکنینی مێزتان بۆ ئه‌نجام ده‌دا و ئه‌گه‌ری هه‌یه که ئاستی گلۆکۆز (شه‌کر) -ی خوێنتان تاوتوێ بکات. ئه‌گه‌ر وا بیریان کرده‌وه که ئه‌گه‌ری هه‌یه نه‌خۆشی شه‌کره‌تان بێت، پێشنیاریان ئه‌وه‌یه بۆتان که خێرا بچن بۆ نه‌خۆشخانه بۆ پشکنین. گه‌ر ڕوون ببێته‌وه که موبته‌لای شه‌کره‌ی جۆری یه‌که‌من، په‌ره‌ستارێکی شه‌کره ئه‌و کارانه‌ی که پێویستن بۆ کۆنترۆڵ کردنی شهکرهکهتهن فێرتان ده‌که‌ن، وه‌کوو پشکنینی شه‌کری خوێن و چۆنێتی کوتانی ئه‌نسۆلین.