033 - 2003259
پلەی بەرزی گەرمی لە منداڵانی بچووکدا زۆر باوە. پلەی گەرما زۆربەی جار لە 3 یان 4 ڕۆژاندا دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی.پلەی گەرمیی نۆرماڵ لە کۆرپەکان و منداڵاندا ها لە دەوروبەری 36.4 پلەی سەنتیگراددا بەڵام لەوانەیە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی تر هەندێک جیاوازی ببێت. پلەی بەرزی گەرما 38 پلەی سەنتیگراد یان زیاترە. پلەی بەرزی گەرمی ولامی سروشتی جەستەیە بۆ شەڕ کردن لەگەل تووشبوونەکانە وەک کۆخەکان و هەڵامەتەکان. زۆر شت لە منداڵەکاندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە لەشدا، لە نەخۆشینە باوەکانی منداڵییەوە وەک مێکوتە و ملەخڕە تا کوتانەکان (ڤاکسین).
منداڵەکەت لەوانەیە:
بۆ گرتنی پلەی گەرمیی منداڵەکەت لە گەرمیپێوێکی دیجیتاڵ کەڵک وەرگرە کە دەتوانە لە دەرمانخانە یان سۆپەرمارکێتەکان بیکڕیت.
بۆ گرتنی پلەی گەرمیی منداڵەکەت لە گەرمیپێوێکی دیجیتاڵ کەڵک وەرگرە کە دەتوانە لە دەرمانخانە یان سۆپەرمارکێتەکان بیکڕیت.
زۆربەی یاوەکان بە هۆی چڵک کردنەکان یان نەخۆشینەکانی ترەوە تووش دەبن. پلەی بەرزی گەرمای لەش دۆخەکە بۆ مانەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان کە دەبنە هۆی تووشبوونەکان، دژوارتر دەکات.
دۆخە باوەکان کە دەبنە هۆی یاوەکان بریتین لە:
بە خێرایی تەلەفۆن بۆ دوکتۆرەکەت بکە ئەگەر منداڵەکەت:
پێویست ناکات دەرمان بە منداڵەکەت بدەیت. یاو بۆ خۆی لادەچێت. دەرمانەکان تەنیا کاتێک پێویستە کە منداڵەکەت ئازاری بێت یان بە کەمی بخواتەوە. ئایا منداڵەکەت یاوی هەیە و تەمەنی لە 3 مانگان کەمترە؟ کە وابوو بچۆ و دوکتۆرەکەت ببینە. لە تەمەنی 3 مانگانەوە منداڵان بۆیان هەیە پاراستامۆڵیان پێ بدرێت.
تەمەنی منداڵەکەت: | کێشی منداڵەکەت: | کام پاراستامۆڵ: | هەر جارێک چەندە پاراستامۆڵ: | زۆرترین ڕادە چەند حەب لە ڕۆژێکدا (24 کاتژمێر) | کاتی خواردنی حەبی دواتر: |
---|---|---|---|---|---|
3 مانگ یان زیاتر | 5.5-3.0 کیلۆگرام | 60 مگ، لە ڕێی کۆمەوە ![]() |
1 حەبی 60 مگ | 3-2 | پاش 12-8 کاتژمێر |
12-3 مانگ | 10-5.5 کیلۆگرام | 120 مگ، لە ڕێی کۆمەوە ![]() |
1 حەبی 120 مگ | 3-2 | پاش 12-8 کاتژمێر |
2-1 ساڵ | 12.5-10
کیلۆگرام |
240 مگ، لە ڕێی کۆمەوە ![]() |
1 حەبی 240 مگ | 3-2 | پاش 12-8 کاتژمێر |
4-2 ساڵ | 17-12.5 کیلۆگرام | 240 مگ، حەبی قابیلی جاوین لە ڕێی دەمەوە
|
2 حەبی 120 مگ | 3 | پاش 8 کاتژمێر |
6-4 ساڵ | 22-17 کیلۆگرام | 240 مگ، حەبی قابیلی جاوین لە ڕێی دەمەوە
|
2 حەبی 120 مگ | 4 | پاش 6 کاتژمێر |
9-6 ساڵ | 30-22 کیلۆگرام | 250 مگ، حەبی قابیلی توانەوە لەسەر زماندا
|
1 حەبی 250 مگ | 6 | پاش 4 کاتژمێر |
12-9 ساڵ | 40-30 کیلۆگرام | 250 مگ، حەبی قابیلی توانەوە لەسەر زماندا
|
2 حەبی 250 مگ | 4-3 | پاش 6 کاتژمێر |
15-12 ساڵ | 55-40 کیلۆگرام | 250 مگ، حەبی قابیلی توانەوە لەسەر زماندا
|
2 حەبی 250 مگ | 6-4 | پاش 4 کاتژمێر |